دیجلە موفتئۆغڵو: ناگیهان بە زمانێکی ژنانە کاری دەکرد
ڕۆژنامەنووس دیجلە موفتئۆغڵۆ هاوکار و هاوڕێی خەباتی ناگیهان ئاکارسەل، وتی "بەردەوام دەبین لە شەڕکردن بۆ ئەوەی ئەو بەهایانەی ناگیهان بە ناسنامەی ژنبوونی خۆی دروستی کردووە بەفیڕۆ نەچێت".
مەدینە مامەدئۆغلۆ
ئامەد- ئەندامی ناوەندی توێژینەوەی ژنۆلۆژی، ڕۆژنامەنووس و ئەکادیمیست، سەرنووسەری گۆڤاری ژنۆلۆژی، ناگیهان ئاکارسەل، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان شەهیدکرا، لە کاتێکدا ئەو تیرۆرکردنە کاردانەوەی گەورەی ژنانی بەدوای خۆیدا هێنا، هاوڕێیان و هاوکارانی ناگیهان ئاکارسەل کە ساڵانێک وەک ڕۆژنامەنووس کاری دەکرد، بەڵێنیاندا کە درێژە بە خەبات بۆ ڕاستی بدەن، ئاماژەیان بەوەشداوە کە ناگیهان ئاکارسەل هەم مامۆستایە و هەم ڕێبەرە، ناسنامە و ئایدیۆلۆژیای ژنە لە کەسایەتی ناگیهان ئاکارسەل کراوەتە ئامانج.
لە زۆر شاردا چیرۆکی ژنانی کۆکردۆتەوە
ناگیهان ئاکارسەل، ماوەیەکی زۆر سەرنووسەری ئاژانسی هەواڵی دیجلە DAHA، کە لە ساڵی ٢٠١٦ بە فەرمانی یاسایی داخرا، بووە، یەکێکە لەو ناوانەی کە لەم پرۆسەیەدا داهێنانی بۆ ڕۆژنامەگەریی ژنان هێنا، ناگیهان ئاکارسەل، دوای سەرنوسەر بوون لە شارەکانی وەک سلێمانی، عەفرین و رەققە کاری لەسەر ژنۆلۆژی دەکرد، ماوەیەکی زۆرە لە سلێمانی دەژی،
ناگیهان ئاکارسەل کە چیرۆکی ژنانی کۆدەکردەوە و ئەو وانانەی ژنۆلۆژی کە پێشکەشی دەکرد لەلایەن هەمووانەوە ناسراوە، لە چوارچێوەی پرۆژەیەکدا بۆ دامەزراندنی کتێبخانەی ژنانی کوردستان کاری دەکرد.
لە خەباتی ژناندا کاری گرنگی بە ئەنجام گەیاند
ناگیهان ئاکارسەل، بە درێژایی تەمەنی چەندین توێژینەوەی گرنگی لە بواری ڕۆژنامەگەریی ژنان و ژناندا ئەنجامداوە، دوێنێ لە هێرشێکی چەکداریدا لەبەردەم ماڵەکەیدا تیرۆرکرا، دیجلە موفتئۆغڵو، هاوسەرۆكی كۆمەڵەی ڕۆژنامەنوسانی دیجلە فورات و سەرنووسەری ئاژانسی میزۆپۆتامیا باسی لە ناگیهان ئاكارسەل كرد، كە ساڵانێكە لەگەڵیدا خەباتی بۆ راستییەكان كردبوو.
دیجلە موفتئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە ناگیهان ئاکارسەل کەسێکە بە هەڵوێست و ڕۆژنامەگەری و تێڕوانینی خۆی نموونەیەک بۆ هەمووان دادەنێت و وتی: لەبەر ئەم هۆکارە کراوەتە ئامانج، دیجلە ڕایگەیاند، ناگیهان ئاکارسەل کاری گرنگی بەدیهێناوە بە تایبەت لە بواری ڕۆژنامەگەری ژنان و خەباتی ژنان و لە پێگەیەکی ڕێنماییکاردایە بۆ هەمووان.
ئامانجی دروستکردنی شتێک بوو بە زمانێکی ژنانە
دیجلە موفتئۆغڵو لە درێژەی قسەکانیدا بەم شێوەیە وتی: " کەسێک بوو لەکاتی دروستکردنی هەواڵێکدا سەیری هەموو وردەکارییەکانی دەکرد و هەواڵێکی دەنووسی بەبێ ئەوەی لەم خاڵەدا هیچ بەشێکی ونبوو بەجێبهێڵێت، دەکرێت بڵێین دیدێکی جیاواز و زمانێکی جیاوازی هەیە، بەم مانایە کەسێک بوو خەباتی بۆ ئەو ڕاستییە دەکرد کە دەیزانی، بەرگری لە هەواڵەکانی خۆی دەکرد و ئامانجی ئەوە بوو شتێک لە دەرەوەی زمانی پیاو دروست بکات، لەم خاڵەدا یەکێک بوو لەو ناوانەی کە هەوڵی دەدا هەڵوێستێکی جیاواز بهێنێتە ئاراوە."
توێژینەوەکانی لەسەر ژنۆلۆژی و ڕۆژنامەگەری ژنان ئەنجامداوە
دیجلە موفتئۆغڵو ڕایگەیاند کە ناگیهان ئاکارسەل لە خوێندنی ژننۆلۆژیدا گەیشتۆتە زۆر کەس و وتی: " کاتێک چووە سلێمانی و ڕۆژئاوا درێژەی بە چالاکییە ڕۆژنامەگەرییەکانی داوە و لە بواری ژنۆلۆژیدا توێژینەوەی ئەنجامداوە".
لە شوێنەکانی وەک ڕۆژئاوا و مەخمور ڕاهێنانی ژنۆلۆژی دەکرد، خەریکی ئەنجامدانی خوێندنی ئەکادیمی بوو بۆ گەشەپێدانی نەوەی نوێ، بهم مانایه به كۆكردنهوهی چیرۆكی ژنان، له ههوڵی دۆزینهوهی شوێنی مێژوویی ژن و ههوڵدان بۆ ئاشكراكردنی، بهردهوام بووه بهرههمهكانی، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین چووبووە ناوچەکە و لەو کاتەدا بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا لەوێ نووسیبووی کە عەفرین چ جۆرە شارێکە، هەوڵیدا واقیعەکە بۆ ژنانی ئەوێ ڕوون بکاتەوە."
درێژە بە خەباتی دەدەین
دیجلە موفتئۆغڵو جەختی لەوە کردەوە، ناسنامەی ژن پێکەوە لەگەڵ ناگیهان ئاکارسەل لە هێرشەکەدا کراوەتە ئامانج، ناگیهان ئاکارسەل نوێنەرایەتی ئایدۆلۆژیایەک دەکات، ڕاستییەک و ئەمەش ئەو ڕاستییەیە کە دەخوازرێت تیرۆربکرێت، دیجلە موفتئۆغڵو بەڵێنیدا درێژە بە خەباتی ناگیهان ئاکارسەل بدەن لە پێناو حەقیقەتدا، وتی: هێرشێک لە دژی خەباتی ئەو بۆ ئاشکراکردنی راستییەکان بە ناسنامەی رۆژنامەوانییەکەی روویداوە، ئیدانەی ئەم هێرشە دەکەین وەک هاوڕێ و هاوکارەکانی ناگیهان کە لەگەڵیدا گەورە بوون، بەدڵنیاییەوە ناهێڵین ئەم حەقیقەتە بە تەواونەکراو بمێنێتەوە، ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی خەباتی ناگیهان بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان، بۆ ئەوەی ئەو بەهایانەی کە بە ناسنامەی ژنانەی خۆی دروستی کردووە بەفیڕۆ نەچێت.