ژنان لە ڕێگەی پەروەردەوە هۆشمەندی پیاوان دەگۆڕن

ئەکادیمیای شەهید ژیان لە کامپی مەخموور بە ئامانجی گۆڕینی تێڕوانینی پیاوان دەستی بە خولێکی پەروەردە کرد بۆ مامۆستایانی پیاوی بەشی مەخموور، خولی پەروەردەکە بە بەشداری ٢٨ مامۆستا دەستیپێکرد و ماوەی ١٢ ڕۆژی خایاند.

نوپەلدا دەنیز

 

مەخموور- ئەکادیمیای شەهید ژیان کە لە ساڵی ٢٠٠٣ لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" دامەزراوە، هەر لە سەرەتاوە دەستی بە خولی پەروەردەی ئایدیۆلۆژی بۆ ژنان و گەنجان و پیاوانی کامپەکە کردووە، ئەمساڵ لە وەرزی هاویندا بە هاوکاری کەرتی پەروەردەی کامپەکە، پەروەردە بۆ مامۆستایانی پیاوی کەمپەکە لە ١٩ی ئاب بە بەشداری ٢٨ مامۆستا دەستیپێکرد و ١٢ ڕۆژی خایاند و کۆتایی هات.

 

دڵشان کارا، ئەندامی دەستەی ئەکادیمیای شەهید ژیان و مامۆستایانی بەشداربووی پەروەردە سەبارەت بە گرنگی پەروەردە قسەیان بۆ دەزگاکەمان کرد.

 

"ئامانجی پەروەردەکەمان گۆڕینی تێڕوانینی پیاوێکی تەمەن پێنج هەزار ساڵە"

دڵشین کارا، ئەندامی دەستەی ئەکادیمیای شەهید ژیان سەبارەت بە ئامانجی دەستپێکردنی پەروەردە وتی: وەک ئەکادیمیای شەهید ژیان و بواری پەروەردەیی، دەستمان بە پەروەردە کردووە بۆ مامۆستایانی پیاوی کامپەکە، لە مانگەکانی هاویندا هەوڵدەدەین هەردوو مامۆستای ژن و پیاو پەروەردە بکەین، کۆمیسیۆنە دامەزراوەکان لە ژنان پێکدێن، مەبەست لە پەروەردەکەمان گۆڕینی تێڕوانینی پیاوی ٥ هەزار ساڵە و شکاندنی هەژموونییە، ئەوانەی منداڵەکانمان پەروەردە دەکەن مامۆستان، بۆیە پێویستە مامۆستا خۆی پەروەردە بکات و خۆی ڕێکبخات, حەز و بەشداری مامۆستایان لە پەروەردەدا باشە, کۆمیسیۆنە دامەزراوەکان هەوڵ دەدەن لە گفتوگۆکاندا هێزی چارەسەری بن.

 

"دەبێت مامۆستایان پەروەردە بکرێن"

یوسف کارا، یەکێک لە بەشداربووانی پەروەردەکە ڕایگەیاند پەروەردە زۆر گرنگە بۆ مامۆستایان و وتی: پەروەردەکارانی منداڵ مامۆستان، ئەگەر مامۆستا نەیتوانی تێڕوانینی پیاو بشکێنێت، ئەوا ناتوانێت منداڵەکان لەسەر ڕاستییەکان پەروەردە بکات، بۆیە پەروەردە بۆ مامۆستایان و بەتایبەتی بۆ مامۆستایانی پیاو پێویستییە, مرۆڤ ئەگەر چاودێری ڕاستییەکان بکات، کەموکوڕیەکانی خۆی و کێشە کۆمەڵایەتییەکان دەبینێت کە لەلایەن پیاوانەوە دروستکراون، هەر بۆیە ئەم جۆرە لێکۆڵینەوەیانە بەرهەمدارن، پێویستە پەروەردە بدرێت بە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە، خوێندنمان لەلایەن ئەکادیمیای شەهید ژیانەوە دابین دەکرێت.

 

"لە ئەنجامی دامەزراندنی هاوژیانی ئازاد کۆمەڵگەش ئازاد دەبێت"

لە کۆتایی قسەکانیدا، یوسف کارا باسی لە وانەکان کرد و وتی: پەروەردەی ئێمە زیاتر لەسەر چەمکی دەسەڵات، هەژموونی پیاو، پیاوسالاری، زایەندپەرستییە، لە ئەنجامی پەروەردەدا مرۆڤەکان فێر دەبن کە زاڵبوون لەلایەن نێرینەوە چەندە دڕندەیە، خەڵک دەبینن پیاو چەندە لە ژن و منداڵەکانی لە ماڵەوە نزیکە، بێگومان لە ڕابردوودا گۆڕانکاری هەبووە، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی ڕووینەداوە، بۆیە کێشەی تێڕوانینی پیاوان زۆرن، خەباتێکی گەورە لە دژی ئەم چەمکە هەیە، لە ئەنجامی هاوژیانی ئازاددا، کۆمەڵگەیەکی ئازاد دروست دەبێت، ئەگەر کۆمەڵگە ئازاد بێت، نەتەوە ئازاد دەبێت.

 

"هەر خولێکی پەروەردە بۆ ئێمە نوێگەرییە"

 مامۆستا مستەفا نەرەخی ئاماژەی بەوەکرد، وەک مامۆستا پێویستە زانیارییان هەبێت لەسەر کۆمەڵگە و سروشت و ژن و خێزان و وتی: ناوی خولی پەروەردەمان شەهید یوسیڤ پیرۆسییە، هەموو پەروەردەیەک ئەزموونێکی نوێیە بۆ ئێمە، بێگومان وەک مامۆستا پێویستمان بە پەروەردە هەیە، پێویستە زانیاریمان هەبێت دەربارەی کۆمەڵگە و سروشت و ژن و خێزان، بۆیە چاوەڕوانییەکانمان زۆرن، هێرشی زۆر جیددی دژی گەلی کورد و کوردستان دەکرێت، بۆیە دەبێت ئاگاداری بوون و کەسایەتی خۆمان بین، زۆر دڵخۆشین کە ئەم جۆرە پەروەردانە هەن و دەبێتە هێزێک بۆ ئێمە.