جەزائیر، دایکی ٤ منداڵ بە ڕووداوێکی دڕندانە ژیانی لەدەستدا

لە جەزائیر پیاوێک بە شێوەیەکی دڕندانە ئاگری لە جەستەی هاوژینەکەی بەردا کە دایکی چوار منداڵە و ژیانی لەدەستدا.

جەزائیر

 

لە ناوچەی دەبیلەی پارێزگای ئەلوادی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی جەزائیر، پیاوێک، هاوژینەکەی کە دایکی چوار منداڵ بوو، سوتاند و بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەکەیەوە کە لە ئاستی سێیەمدا بوو، گیانی لەدەستدا.

 

پیاوەکە بەنزین دەکات بەسەر ژنەکەدا و ئاگری تێبەردا، منداڵەکانی ئەو ژنە ئاگاداری سوتانی دایکان دەبن و پەنا دەبەنە بەر دراوسێکان تا داوای هاوکاری بکەن، بەڵام ئاگرەکە بەشی زۆری جەستەی گرتبووە، دوای ئەوەی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە و دواتر بۆ نەخۆشخانەی بورنزی پایتەخت دەگوازرێتەوە، بەڵام بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
 

هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوەدا کە تاوانبارەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.