بانگەوازیی تێکۆشان لە کۆنفرانسی ژنانی گەنج کرا

تەڤگەری ژنانی گەنجی مەخمور چوارەمین کۆنفڕاانسی خۆی ئەنجامدا، ژنانی گەنجی ئامادەبووی کۆنفرانسەکە داوای زیادکردنی تێکۆشانیان کرد لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک بۆ سەر ژنان.

نوپەلدا دەنیز

 

مەخمور-  چوارەمین کۆنگرەی تەڤگەری ژنانی گەنج دوێنێ ٢١ی تشرینی دووەم، لە کامپی پەنابەرانی مەخمور بە دروشمی "وەک ژنانی گەنج لە ڕۆحی ڕاپەڕینی سەردەمدا گۆشەگیری پارچە دەکەین، شۆڕشی ژنان دروست دەکەین" بەبەشداری ٣٠٠ نوێنەر لەهۆڵی کۆنفرانسی مەخمور بەڕێوەچوو، هۆڵی کۆنفرانسەکە بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەریلاکانی هەپەگە کە لە هێرشی چەکی کیمیاییدا گیانیان لەدەستدا، ناگیهان ئاکارسەل، ژینا ئەمینی و وێنەی چەندین ژنی شۆڕشگێڕی کورد ڕازێندرایەوە.

 

لە شەنگالەوە، گروپێک لە ژنانی گەنج بە جلوبەرگی فۆلکلۆری شوێنی خۆیان لە کۆنگرەکەدا گرت و پێش کردنەوەی وتارەکە خولەکێک وەستان بۆ سەرجەم شەهیدانی شۆڕش بەڕێوەچوو، وتاری کردنەوەی کۆنگرەکە لەلایەن کاژین ئۆزەک ئەندامی تەڤگەری ژنانی گەنجی تێکۆشەری خوێندرایەوە.

 

لە سەرەتای قسەکانیدا، کاژین ئۆزەک هەموو سەرکردەکانی شۆڕشی کوردستانی بەبیرهێنایەوە و وتی: "سەرەتا هەموو شەهیدانی شۆڕشی کوردستان بەبیردێنمەوەو کڕنۆشیان بۆ دادەنەوێنین، من بەخێرهاتنی هەموو نوێنەرەکان دەکەم، لە پڕۆسەیەکی وەها سەختدا کۆنگرەی خۆمان بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دژ بە گەلی کورد ساز دەکەین، ژنان هێزی پاراستنی خۆیان و خۆڕێکخستن و ڕابەریکردنی کۆمەڵگەیان هەیە، بۆیە ئەوانەی هەمیشە دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن ژنن، بەڵام ئەمڕۆ ژنانی جیهان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد بەردەوامی بە هەبونی خۆیان دەدەن".

 

پێویستە هەموو ژنێکی گەنج خۆی ڕێکبخات

شەڤین تاش، ئەندامی تەڤگەری ژنانی گەنج و ئەندامی ئامادەکاری کۆنگرە لەبارەی کۆنگرەکەوە وتی: "چوارەمین کۆنگرەی تەڤگەری ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە ڕێبەری ئاپۆ، گەریلاکانی چیای ئازاد و ژنانی گەنج پیرۆز دەکەم، ئامانجی کۆنگرەکەمان ڕێکخستنی ژنانی گەنجە لەسەر شەقام و ماڵ و قوتابخانەکان لەهەر شوێنێک بێت، بەپێی پرۆسەکە ناچارین هەموو ژنێکی گەنج ڕێکبخەین، بەهۆی ئەو هێرشانەوە بەتایبەتی دژی ژنانی گەنج دەبێت ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ بکەین، ئەگەر هەر ژنێکی گەنج ڕێکبخرێت و پەروەردە بکرێت و کاردانەوەی هەبێت بەرامبەر ئەوەی ڕوودەدات و دەوروبەری ڕێکدەخات، ئێمە بەپێی پڕۆسەکە خۆمان ئازاد دەکەین و ئازادی خەڵک بەدەست دێنین، کۆنگرەکەمان بە بەشداری ٣٠٠ نوێنەر و ژنانی گەنجی شەنگال بەڕێوەچوو، کە بەشدارییان کرد و پەیامی خۆیان ڕاگەیاند من وەک ژنێکی گەنج داوا لە هەموو ژنان دەکەم کە ئەو کارە ئەنجام بدەن کە هەموو ژنێکی گەنج دەبێت بیکات. بۆیە دەبێت خۆی ڕێکبخات و پەروەردە بکرێت بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی لە ڕووی فکرەوە ئازاد بکات".

 

ئەم کۆنگرەیە گەورەترین وەڵامە بۆ هێرشەکانی دوژمن

یەکێک لە ژنانی گەنجی شەنگال، هەلە شەنگال، چوارەمین کۆنگرەی تەڤگەری ژنانی گەنجی تێکۆشەری لە هەموو ژنانی گەنج پیرۆزکرد و وتی: "ئێمە وەک ژنانی گەنجی شەنگال هاتووینەتە ئێرە بۆ بەشداریکردن لە چوارەمین کۆنگرەی تەڤگەری ژنانی گەنجی مەخمور پیرۆزبایی ئەم کۆنگرەیە لە ژنانی گەنجی مەخمور دەکەین ئێمە زۆر دڵخۆشین بە کۆنگرە، چونکە ئەم کۆنگرەیە گەورەترین وەڵامە بۆ هێرشەکانی دوژمن لە پرۆسەیەکی وەهادا بەستنی کۆنگرەی لەم شێوەیە جێگەی شانازییە، وەک ژنانی گەنجی شەنگال پەیامی ئێمە بۆ ژنانی گەنجی مەخمور ئەوەیە کە خۆیان پەروەردە بکەن و خۆیان ڕێکبخەن بۆ ئەوەی ژنان بەهێز بن و ئیرادەیان هەبێت".