بەھۆی وشکەساڵییەوە زیاتر لە ١٠ ھەزار خێزان لە عێراق کۆچیان کردووە

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ئاشکرایدەکات، بەھۆی وشکەساڵییەوە زیاتر لە ١٠ ھەزار خێزان لە پارێزگاکانی عێراقەوە کۆچیان کردووە. 

ناوەندی هەواڵ

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی "IOM" لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، وشکەساڵی و گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا ڕێژەی کۆچکردنی لە عێراق زیادکردووە، بەشێوەیەک نزیکەی ١٠ ھەزار و ٤٦٤ خێزان لە ١٠ پارێزگای باشور و ناوەڕاستی عێراقەوە کۆچیان کردووە

 

بە پێی توێژینەوەیەک کە ڕێکخراوەکە ئەنجامیداوە، زیاتر لە نیوەی ئەو خێزانانەی لە بەسرە کۆچیان کردووە ئاماژەیان بەوەکردووە کە ناتوانن خۆراک و پێداویستی سەرەکییان دابینبکەن، ٥٣٪ی ئەو خێزانانەش گرەنتی داراییان نییە. 

 

هەر بەپێی ئەو ڕێکخراوە، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨ەوە چاودێری دیاردەی کۆچ بەھۆی وشکەساڵییەوە لە عێراق دەکەن، وشکبوونەوە و کەم ئاوی و زیادبوونی سوێری ڕووبارەکانیش کاریگەرییان لەسەر کەرتی کشتوکاڵی عێراق زۆر زیاتر دەبێت