خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان بەرنامەی نەورۆزی ئاشکرا کرد
خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرنامەی پیرۆزبایی نەورۆزی ٢٠٢١یان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرا کرد.
حەسەکە
بە بۆنەی ٢١ی ئادار، جەژنی نەورۆز، خۆبەڕێوەبەری هەرێمی جەزیرە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە دروشمی "بە ڕۆحی بەرخۆدانی نەورۆز، داگیرکاری تێکدەشكێنین"، لە ئەنجومەنی ماڵباتی شەهیدان لە تل تەمەری کانتۆنی حەسەکە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، بەرنامەی نەورۆزی ئەمساڵیان خستەڕوو.
تەڵعەت یونس هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا بەرنامەی نەورۆزی ٢٠٢١ی بەم شێوەیە خستەڕوو: ئەمساڵ نەورۆز لە ٩ شار لە هەرێمەکانی جەزیرە، دێرک، گرگی لگی، تربەسپی، قامیشلۆ، عامودێ، دەربەسی، تل تەمەر و حەسەکە پیرۆز دەکرێت، بە بەشداریکردنێکی جەماوەری لە کاتژمێر ١٠:٠٠دا ئاهەنگی پیرۆزبایی دەستپێدەکات، بەرنامەی نەورۆزیش بە نامەی خۆبەڕێوەبەری، پارتە سیاسییەکان دەستپێدەکات، ئەو بەرهەمانەی لەلایەن تەڤگەری چاند و هونەرەوە ئامادە کراوە پێشکەش بە ئامادەبووان دەکرێت.
بانگیان لە هاوڵاتیانیش کرد، بە رۆحی بەرخۆدانی نەورۆز و عەفرین بەشداری لە ئاهەنگی ئەمساڵی پیرۆزکردنی نەورۆز بکەن.
لە کۆتایشدا ئاگری نەورۆز هەڵکرا و ئامادەبووان دەستیان بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کرد.
ت.پ