"خاوەنداری لە هێڵ و میراسی جیهان و نازم دەکەین"
ڕۆژنامەنووسانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایانگەیاند کە مەبەست لە بەئامانجکردنی ڕۆژنامەنووسان شاردنەوەی دڕندەیی و ڕاستییەکانەو وتیان: خاوەنداری لە ئازایەتی شەهید جیهان و نازم دەکەین.
ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە- دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە سەر ڕێگای نێوان بەنداوی تشرین و شارۆچکەی سیرین بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەنووسان و لە ئەنجامدا جیهان بیلگین، پەیامنێری ئانها و ڕۆژنامەنووس نازم داشتان شەهید بوون، هەروەها شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بریندار بووە، ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕێگەی ئاژانسەکەمانەوە کاردانەوەی خۆیان دەربڕی و بەڵێنیان نوێکردەوە بۆ شوێنکەوتنی ڕاستییەکان.
"هەرگیز ڕاستی ناشاردرێتەوە"
ژین شێخمووس، پەیامنێری کەناڵی ڕۆناهی ڕایگەیاند، یەکەمجار نییە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ڕۆژنامەنووسان بکاتە ئامانج، بۆ شاردنەوەی کارە چەپەڵەکانی ئەو کارە دەکات و وتی: دوێنێ دلیشان و غەریب و ولات بوون، ئەمڕۆش جیهان و نازمن، لە لایەکی ترەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١٠ ڕۆژنامەنووسی دەستبەسەر کرد، بەمەش دەوڵەتی تورک دەیەوێت ئەو ڕاستی و کارە دڕندانەیە بشارێتەوە کە بەرامبەر بە خەڵک دەیکات، بۆ ئەوەی منداڵانی ئەم وڵاتە ڕاستییەکان ئاشکرا نەکەن، هەرگیز ناتوانرێت ڕاستیەکان بشاردرێتەوە، ئەمڕۆ ئەگەر پرسیار لە منداڵێک بکرێت لەبارەی دەولەتی تورکیا، باسی دڕندەیی و کۆمەڵکوژی لەسەر خەڵک دەکات، بۆیە ناتواندرێت ئەم ڕاستییە بشاردرێتەوە، ئێمەی ڕۆژنامەنووس بەئامانجکردنی دوو هاوڕێمان بە پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەنووسان دەزانین و بە تاوانی جەنگ پێناسەی دەکەین، وەک ژنانی ڕۆژنامەنووس مافی ڕەوای ئێمەیە کە کارەکانمان بە ویژدان و ڕەوشتەوە ئەنجام بدەین و ڕای گشتی لەو ڕاستییە ئاگادار بکەینەوە کە دەژین، داوا لە دامەزراوە و ڕێکخراوە مرۆییەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان و بەتایبەت ڕۆژنامەنووسان دەکەین هەنگاوێکی جددی لەو بوارەدا بنێن.
"بە پێنووس و کامێرا و دەنگی خۆمان کارەکانی دەوڵەتی تورکیا بەڵگە دەکەین"
ڕۆژنامەنووس میزگین حەسەن جەختی لەسەر ئەو شەڕە تایبەتە کردەوە کە دژی خەڵکی ناوچەکە دەگوزەرێت داوای ئاگاداربوونی کرد، ئاماژەی بەوەکرد، ئەمە یەکەمجار نییە ڕۆژنامەنووسان دەکرێنە ئامانج و وتی: ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەواڵی ناڕاستی زۆر بڵاودەکاتەوە و شەڕێکی تایبەت ئەنجام دەدات، ئێمەی ڕاگەیاندنی ئەڵتەرناتیڤ، ئەرکێکمان هەیە کە کردەوەکانی دەوڵەتی تورک ئاشکرا بکەین، بەئامانجکردنی هەردوو ڕۆژنامەنووسەکە جێگەی نیگەرانییە. بەڵام پێداگری ئێمە لە خەبات و بەڵگە کردنی ڕاستییەکان بۆ جەماوەر تا دێت بەهێزتر دەبێت، هەردوو هاوڕێکەمان میراسێکیان بۆ دروستکردین، با بە ماندووبوون و کۆڵنەدان ئاگاداری ئەم میراسە بین و تا یەک ڕۆژنامەنووس هەبێت، بە پێنووس و کامێرا و دەنگی خۆمان ڕاستییەکان بەیەکەوە دابەش دەکەین و دەنگی هاواری کۆمەڵگە دەبین لە دژی دڕندەیی و ستەمکاری.
"ژنی ڕۆژنامەنووس بە پێنووس و کامێراکەی شەڕ دەکات بۆ ئەوەی ڕاستییەکان ئاشکرا بکات"
میزگین حەسەن جەختی لە ڕۆڵی ژنی ڕۆژنامەنووس لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا کردەوەو لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: لە سەرەتای شۆڕشەوە ژنانی ڕۆژنامەنووس ڕیکۆرد و نۆرمە کۆمەڵایەتییەکانیان شکاند بۆ ئەوەی ڕاستیەکان ئاشکرا بکەن و ببنە دەنگی کۆمەڵگە، بە پێنووس و کامێرا و دەنگی خۆی سەلماندی، شۆڕشی ڕۆژئاوا لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە، لە سایەی ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسانەی کە خۆیان نوقم کرد لە فەلسەفەی ئازادیدا، و تا ئێستاش هەوڵی هەژاندنی ویژدانی جیهان دەدەن، لە بەرامبەر ئەو کردەو کۆمەڵکوژییانەی کە بەرامبەر گەلی ڕۆژئاواو باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، شەهید دلشان بە کامێرای خۆی و ماندووبوون و خەباتی خۆی، خۆشی ڕزگارکردنی ژنانی لە دەسەڵاتی تیرۆریستی داعش، لەسەر دەستی یەپەژە و یەپەگە و قەسەدە، بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ جیهان درێژەی بەو هێڵە دا، هەروەها ئێمە شوێنکەوتووی ڕێگای ڕاستیین.