خەڵاتی ژنی ئاشتی ناوازەی ساڵی ٢٠٢٤ بەحۆمەیرا ساقب بەخشرا

ئینستیتیوتی ڕێگاکانی بەرەو ئاشتی خەڵاتی ژنی ئاشتی ناوازەی ساڵی ٢٠٢٤ی بەخشییە حۆمەیرا ساقب.

ناوەندی هەواڵ

 

ئینستیتیوتی ڕێگاکانی بەرەو ئاشتی "Pathways to Peace" ،یەکێک لەڕێکخراوە چالاکەکانی بواری ئاشتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە مەراسیمێکدا بە بۆنەی ٢٥ ساڵەی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە کولتووری ئاشتی، خەڵاتی ساڵی ٢٠٢٤ی بەخشییە حۆمەیرا ساقب، کەچالاکوانی مافی ژنانە و بەرپرسی ئاژانسی هەواڵی ژنانی ئەفغانستانە.

 

لەم بۆنەیەدا کە تایبەت بوو بە ژنان وەک ڕێکخەرانی ئاشتی و ڕۆڵی ئەوان لە بەرەوپێشبردنی کولتووری ئاشتی؛ تیزیکیا ​​گابرێل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی ڕێگاکانی بەرەو ئاشتی، چوار ژنی هەڵبژاردووە، لەوانە جۆزێفین ئیکیرۆ لە کینیا، ئەبیر ئەلزەویدی لە کالیفۆرنیا،ڕیبێکا ئیربی لە ویلایەتی میشیگان و حۆمەیرا ساقب لە ئەفغانستان، لەناو سەدان بەربژێری ژن هەڵبژێردران و وەک بەربژێرانی کۆتایی بۆ ئەم خەڵاتە ناسێندران.

 

لە کۆتاییدا دەستەی سوێندخواردنی ئەم دامەزراوەیە، حۆمەیرا ساقبیان بەهۆی هەوڵەکانی لە پاڵپشتیکردنی مافەکانی ژنان و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەتایبەت لە ئەفغانستان، وەک ژنە ناوازەی ئاشتی لە ساڵی ٢٠٢٤دا هەڵبژارد.

 

حۆمەیرا ساقب ئەم خەڵاتەی پێشکەش بە سەرجەم ژنە تێکۆشەرانی ئەفغانستان و هاوکارەکانی لە ئاژانسی هەواڵی ژنانی ئەفغانستان کرد و ئەم سەرکەوتنەی بەڕێگایەک بۆ زیادکردنی پاڵنەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی نایەکسانی ڕەگەزی و خێراکردنی پرۆسەی ئاگادارکردنەوە و سکاڵاکردن بۆمافەکانی ژنان زانی.

 

دامەزراوەی "ڕێگاکانی بەرەو ئاشتی" ڕێکخراوێکی ئاشتی خوازە کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە دانپێدانراوە و بە چالاکییەکانی لە بواری ئاشتیدا، هەموو ساڵێک ژنێک وەک ژنێکی کاریگەر لە بواری ئاشتی و مافی مرۆڤدا دەناسێندرێت و خەڵات تایبەتی ئەم دامەزراوەیەوە پێدەبەخشن.

 

حۆمەیرا ساقب ماوەی چەند ساڵێکە لە بوارە جیاجیاکاندا چالاک بووە، لەوانە بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان، پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، ڕەچاوکردنی دادپەروەری، بەهێزکردنی ئازادییڕادەربڕین، بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ئەفغانستان و هتد، پێشتریش خەڵاتی جیاوازای وەرگرتووە و لە ساڵی ٢٠٢١ دا لەلایەن ڕێکخراوی "یوتونڕیدەر" لە لیستی ٢١ ژنی بیرمەند لە جیهاندا جێگرتووە.