خەڵات بەسەر پێنج ژندا دابەشکرا
بۆ بەرز ڕاگرتنی هەوڵ و ماندووبوونەکانی ژنانی چالاکوان لە پارێزگای هەڵەبجە، ئەنجومەنی گشتی باڵای خانمان پێنج خەڵاتی دابەشکرد. ناوەندی هەواڵ
بۆ بەرز ڕاگرتنی هەوڵ و ماندووبوونەکانی ژنانی چالاکوان لە پارێزگای هەڵەبجە، ئەنجومەنی گشتی باڵای خانمان پێنج خەڵاتی دابەشکرد.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان یادێکی بۆ بەرزڕاگرتنی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان بە دروشمی "ئافرەت لە سەرکردایەتیدا: داهاتوویەکی یەکسان و مسۆگەر لە جیهانی کۆیڤیدا ١٩دا" ئەنجامدا.
لە چالاکییەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانەوە بەسەر پێنج ژنی چالاک لە پارێزگای هەڵەبجە دابەشکرا، کە ئەزموونێکیان لە خزمەتکردن بە ژنان و شارەکە هەیە.
ڕووناک فەرەج ئەندامی ئەنجومەنی باڵای خانمان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ژنها ڕایگەیاند، ئامانجیان لەم خەڵاتە بەرز ڕاگرتنی هەوڵ و ماندووبونەکانی ژنانە لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگادا، ئەو ژنانەش کە خەڵاتەکەیان پێبەخشراوە سەرجەمیان ڕۆڵیان لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگادا لە بوارەکانی هونەری، ڕاگەیاندن و کەلتور هەیە.
وابڕیارە ئەم چالاکییە بەردەوام بێت، سبەینێ لە پارێزگای سلێمانی چەند خەڵاتێک بەسەر چەند ژنێکی دیکەدا دابەشبکرێت.