کۆدار، ئێران سیستمێکی ڕەگەزپەرستی دژی ژنان پەیڕەو دەکات

کۆمەڵگای دیموکراتی و ئازدی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان لە ڕاگەیەندراوێکدا پیرۆزباییان لە سەرجەم ژنانی جیهان کرد، وڵاتی ئێرانیشی وەک وڵاتێکی ڕەگەزپەرست دژی ژنان لەقەڵەمدا. ناوەندی هەواڵ

کۆمەڵگای دیموکراتی و ئازدی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان لە ڕاگەیەندراوێکدا پیرۆزباییان لە سەرجەم ژنانی جیهان کرد، وڵاتی ئێرانیشی وەک وڵاتێکی ڕەگەزپەرست دژی ژنان لەقەڵەمدا.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ٨ی مارسی لە هەموو ژانی جیهان و بەتایبەت لە ژنانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وڵاتی ئێران پیرۆز کرد، ڕاگەیەندراوێکیشی بەو بۆنەیەوە بڵاوکردەووە.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا هاتووە: سیستمی ڕەگەزپەرستی دەسەڵاتداری ئێران، هەموو ڕێکارێک لەوانە: زیندان، سێدارە، تیرۆر و تەنانەت ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ ترساندن، سەرکوت، گۆشەگیرکردن و لێک جیاکردنەوەی کۆمەڵگا و بەتایبەتی ژنان، بەکاردەهێنێت،  هەموو گۆڕەپانەکانی ژیانی لە سیاسەت تا ئابوری بە سەربازیی کرد و خستیانە دەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆمەڵگاوە، تەنیا ڕێگای ڕزگاری لەم دۆخەدا ڕێکخستن کردن، بەشداریی یەکڕیزانە و پاشەکشێی نەکردن لەو داخوازییە ڕەوایانەیە کە ژنان و گەلان لە بەرامبەر ٤٢ ساڵ کارنامەی فریو و کۆمەڵکوژیی دەسەڵات، بەرزیان کردووەتەوە.  

 

لە کۆتاییش هاتووە: لە یادی ئەم ڕۆژەدا، پشتیوانی خۆمان لە هەڵمەتی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کژار، کە لەژێر ناوی "لەدژی سێدارە و قڕکردنی ژنان، پێداگری لەسەر ژیان و ژنی ئازاد" ڕادەگەیەنین و بەڵێنی بەرزکردنەوەی تێکۆشانمان لەم ڕێگەیەدا بۆ بەڕێکخستن کردنی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیموکراتی کە مافی "پاراستنی ڕەوا"ی هەیە، دووپات دەکەینەوە.