کۆبوونەوەکانی شەریفە محەمەدی و چەند زیندانییەکی سیاسی لە ئێران پچڕا
لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەم دواییەی دژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، دیدارەکانی نێوان زیندانی سیاسی شەریفە محەمەدی و چەند دەستبەسەرکراوێکی دیکە پچڕاوە.
ناوەندی هەواڵ
هەڵمەتی بەرگری لە شەریفە محەمەدی ٨ی ئادار ڕاگرتنی سەردانەکانی بۆ لای ئەو زیندانییە سیاسییە ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتێکی هەڵمەتەکە، هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و دواتر پەرەسەندنی دۆخی سەربازی، بووەتە هۆی تێکچوونی ڕاستەقینە بارودۆخی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکاندا، زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن: کە ئەم دۆخە ئەمنییە ئاڵۆزە بووەتە هۆی وەستانی سەردانی خێزانی بۆ زۆرێک لە زیندانییەکان.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، شەریفە محەمەدی، چالاکوانی کرێکاری و داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان، لەگەڵ ژمارەیەک زیندانی سیاسی دیکەدا، بەبێ ئەوەی ناوی زیندانیانی دیکە بخاتەڕوو، سەردانی خێزانیان ڕەتکراوەتەوە.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ئەم ڕێوشوێنە لە نێوان پەرەسەندنی نیگەرانییەکان سەبارەت بە پارێزراوی و تەندروستی زیندانیان، دڵەڕاوکێی قوڵی لای کەسوکارەکانیان و ڕای گشتی دروستکردووە، تیشکی خستۆتە سەر پێویستیی بەپەلەی کارکردن لەلایەن لایەنە بەرپرسیارەکانەوە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی زیندانیان و مسۆگەرکردنی مافە بنەڕەتییەکانیان.