کۆڕبەندی کەهرەمانە "پێوەری ئاسایش" بۆ پاراستنی ژنان لە عێراق دەستپێدەکات

ڕێکخراوی کەهرەمانە بۆ بەهێزکردنی ژنان، کۆڕێکی نیشتمانی بە ناوی "پێوەری ئاسایش" بە بەشداری ژنانی پێشەنگ لە کەرتی سیاسی و مەدەنی و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بە ئامانجی پێشخستنی بەهاکانی پارێزراوی و دادپەروەری و بەهێزکردنی ژنان دەسیپیدەکات.

رەجا حەمید ڕەشید

 

عێراق- چالاکوانانی کۆڕبەندی کەهرامانە دووپاتیان کردەوە، کە بەهێزکردنی ژنان پێویستیەکی نیشتمانییە و ئاسایش بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە و پێویستی بە ڕەتکردنەوەی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی هەیە، پەروەردە و سەربەخۆیی ئابووری بنەڕەتییە بۆ بەشداریکردنی سیاسی کاریگەر.

 

ڕێکخراوی کەهرامانە بۆ بەهێزکردنی ژنان ڕۆژی ١٩ی کانوونی یەکەم لە شاری بەغدا کۆڕێکی نیشتمانی ناوازەی بەناونیشانی کۆڕبەندی کەهرeمانە "پێوەری ئاسایش" سازکرد، کۆڕبەندەکە کۆمەڵێک هەڵبژێردراوی ژنانی بڕیاردەر و سەرکردە سیاسی و مەدەنییەکان و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆکردەوە.

 

ئامانجی کۆڕبەندەکە پێشخستنی بەهاکانی پارێزراو و دادپەروەری و بەهێزکردنی ڕاستەقینە بوو بۆ ژنان، "پێوەری ئاسایش" وەک چوارچێوەیەکی گشتگیر بۆ پاراستنی ژنان و دەستەبەرکردنی بەشداری چالاکانەیان لە ژیانی گشتیدا خستەڕوو، جگە لەوەش، هەوڵیدا گفتوگۆ لە نێوان سەرکردەکانی ژنان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا پەرەپێبدات بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی هەستیارتر لەسەر ڕەگەزی، هەروەها دروستکردنی هاوپەیمانی عەرەبی کە پشتگیری لە مافەکانی ژنان دەکات، فراوانکردنی ئامادەیی خۆیان لە پۆستەکانی بڕیاردان.

 

"ئاسایش بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە"

ڕەئفە عەباس عەلی، بەرپرسی توێژینەوە و پەرەپێدان لە ڕێکخراوی کەهرeمانە و ئەندامی هاوپەیمانی نادا بەغدا، لە میانی وتار و بەڕێوەبردنی کۆڕبەندەکەدا جەختی لەوە کردەوە، کە ئاسایش بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە، پێویستی دروستکردنی گۆڕانکاری و ڕەتکردنەوەی هەموو جۆرە توندوتیژی و ترسێک لە ژیانی ژنان کردەوە، وتی: پەیامی کۆڕبەندەکە ڕوونە لە داوای ژیانێکی دوور لە توندوتیژی، و بونیادنانی ژینگەیەکی پارێزراو کە گوێ لە ژنان بگرێت و پارێزگاریان لێبکات و بەهێزیان بکات، دەنگی ژن دەسەڵاتە، بوونی بەنرخی هەیە، داهاتووشی مافێکە، لە هەمان کاتدا هەموو جۆرەکانی توندوتیژی ڕەتدەکاتەوە.

ئەسیل جەمال روبەیعی، پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی ژنان، ڕوونیکردەوە، کە ئیتر بەهێزکردنی ژنان بژاردەیەکی لاوەکی نییە، بەڵکو پێویستییەکە بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی سەقامگیر و دادپەروەر و پارێزراو، بەهێزکردنی ڕاستەقینە بە کاریگەری و کاری لەسەر زەوی دەپێورێت، نەک تەنها بە دروشم یان کۆنگرە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزکردنەوەی بەشداری ژنان لە ژیانی سیاسی و مەدەنیدا، بونیادنانی تواناکانی سەرکردەی ژنان، بەرگریکردن لە مافەکان و جێگیرکردنی چەمکەکانی ئاسایش و دادپەروەری و لێپرسینەوە پایەی بنەڕەتین، ئاماژەی بەوەشکرد، بەبێ سەربەخۆیی ئابووری ناتوانرێت ئاسایش هەبێت، هەروەها بەشدارییەکی سیاسی کاریگەر بەبێ دەسەڵاتی ئابووری کە مسۆگەری ئازادی بڕیاردانی ژنان بکات.

 

لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە، کە "پێوەری ئاسایش" نوێنەرایەتی بانگەوازێکی نیشتمانی و ڕەوشتی دەکات بۆ دانانی ژنان لە دڵی سیاسەتە گشتیەکاندا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بەشداری ژنان لە بڕیاردان مسۆگەری ڕاستەقینە بۆ کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو و دەوڵەتێکی بەهێز پێکدەهێنێت.

دکتۆر عابیر محەمەد بە نوێنەری نادیە عەلویە ئاماژەی بە بڵاوبوونەوەی توندوتیژی بە شێوە جیاوازەکانی کرد لە ئەنجامی دیاردەی نامۆ بە کۆمەڵگەی عێراقی، وتی: توندوتیژی تەنها لە بواری خێزاندا سنووردار نییە، بەڵکو شوێنی کار و گشتی دەگرێتەوە، توندوتیژی خێزانی، دەستدرێژیکردنە سەر کارمەندانی ژن لەلایەن سەرپەرشتیارەکانیانەوە و دەستدرێژی زارەکی کە ژنان لە شەقامەکاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە، بوونەتە کارێکی مەترسیدار.

 

جەختی لە پێویستی بەپەلەی هۆشیاری کۆمەڵگە و پەروەردە لە تەمەنێکی بچووکەوە بۆ سنووردارکردنی ئەم دیاردانە کردەوە، هەروەها شکۆمەندی ژنان بەشێکی دانەبڕاوە لە شکۆمەندی کۆمەڵگە بە گشتی.

 

"ژنان لەسەر مێزی بڕیاردان"

کۆبوونەوەی دیالۆگی کۆڕبەندەکە بەناونیشانی "ژن لەسەر مێزی بڕیاردان: بەرەو پێوەری ئاسایشی نیشتمانی"، لەلایەن پارێزەر مەروە عەبدولرەزا، سەرۆکی ڕێکخراوی "بۆ ئەو" سەرپەرشتی کرا و بەشداری چەندین چالاکوان و سیاسەتمەداری لەخۆگرتبوو، لە دانیشتنەکەدا باس لە ڕاستی بەشداری ژنان لە بڕیاردان و ئاڵەنگاری یاسایی و کۆمەڵایەتی پەیوەست بە مافەکانیان کرا.

"پەرلەمان نەیتوانی یاسای پاراستنی ژنان و خێزانەکان دەربکات"

سروە عەبدول واحید، پەرلەمانتار و سیاسەتمەدار دووپاتی کردەوە، کە ڕۆڵی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران لە خولی پێنجەمی خۆیدا لە ئاستێکی یەکساندا نەبووە، وتی: دانیشتنەکانی پێشووی پەرلەمان گرنگییەکی ئەوتۆیان بە یاسادانانی پەیوەست بە کۆمەڵگە و خێزان و ژنان نەداوە، پەرلەمان نەیتوانی یاسایەک دەربکات دژی توندوتیژی خێزانی، هەروەها هەموارکردنەوەی دادپەروەرانە لە یاسای باری کەسیدا نەکرا، زۆرێک لە یاساکان زیاتر خزمەت بە بەرژەوەندی دەسەڵاتداران دەکەن نەک کۆمەڵگە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پاڵپشتی سستی لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەو یاسایانە بەربەستێکی گەورە پێکدەهێنێت لە بەردەم کاراکردنی ڕۆڵی پەرلەمان، ڕەشبینی خۆی دەربڕی سەبارەت بە گەیشتن بە گۆڕانکاری ڕاستەقینە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان لەسەر ئەم پرسە.

"کەلێنێک لە نێوان دەستوور و یاساکانی ئێستادا لە پاراستنی ژنان"

تەیبە ئەحمەد، پارێزەر ئاماژەی بەوەدا، کە لە کاتێکدا ژمارەیەکی زۆر لە ماددە دەستووری و یاساییەکان مرۆڤ بە گشتی و ژنان بە تایبەتی دەپارێزن و توندوتیژی بە تاوان دەزانن، دەقەکانی دیکەی یاسایی دژایەتیان دەکەن، بە تایبەت لە یاسای سزادان، وتی: هەندێک یاسا ڕێگە بەو شتە دەدەن کە بە دیسپلینکردنی ژن یان منداڵ ناسراوە، لەکاتێکدا هەندێک ماددەی دیکە سزای دەستدرێژیکار کەمدەکاتەوە ئەگەر هاوسەرگیری لەگەڵ زیانبەرکەوتووەکە بکات، ئەمەش بۆشایییەکی ڕوون لە نێوان دەقەکانی یاساکان و دەستووردا ئاشکرا دەکات، عێراق واژۆکەری ڕێککەوتننامەی سیداو بۆ پاراستنی مافەکانی ژنانە، بەڵام جێبەجێکردنی ڕووبەڕووی ئاستەنگی بەرچاوی کۆمەڵایەتی و یاسایی دەبێتەوە.

"پەروەردە و سەربەخۆیی ئابووری: بناغەی بەهێزکردنی ژنان"

لە بەرامبەردا ڕەغد عەبدول مونەعم، ئەکادیمیست، جەختی لە گرنگی پەروەردە کردەوە وەک پایەیەکی بنەڕەتیی بەهێزکردن، بەتایبەتی لەنێو ژناندا، وتی: پەروەردە تەنها بە بەدەستهێنانی زانیاری سنووردار نییە، بەڵکو نوێنەرایەتی دەروازەیەک دەکات بۆ کارکردن و سەربەخۆیی ئابووری، ئەزموونە مەیدانییەکان لە خوێندنی باڵا و کۆمەڵگەی مەدەنی و لەڕێگەی کۆبوونەوە لەگەڵ ژنان و منداڵانی کچ و خوێندکاران و تەنانەت ژنانی نەخوێندەواریش، پشتڕاستی دەکەنەوە کە پەروەردەی ژنان وایان لێدەکات بتوانن پشتگیری خێزانەکانیان بکەن و چالاکانە بەشداری لە بونیادنانی کۆمەڵگەدا بکەن.

"نمایشێکی شانۆیی ئەو بێدەنگییە سەپێنراوەی بەسەر ژناندا ئاشکرا دەکات"

لە کۆڕەکەدا نمایشێکی شانۆیی بە ناوی "دەنگێکی داخراو" پێشکەشکرا، کە کارێکی مرۆیی بوێرانەیە و ڕۆشنایی دەخاتە سەر ئەو ئازارانەی کە بەهۆی بێدەنگیی سەپێنراوەوە دروست دەبن، شوێنی دەربڕین بۆ ئەو کەسانە دەڕەخسێنێت کە لەمێژە لە دەنگەکانیان بێبەشن و نمایشەکە پرسەکانی ستەم و وەدەرنانی و پێشێلکردنی شکۆمەندی مرۆڤی ئاشکرا کرد، بەتایبەتی ئەوانەی کە ژنان لە کۆمەڵگەدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، جەختی لەوە کردەوە، کە ئاسایشی ڕاستەقینە لەو کاتەوە دەست پێدەکات کە ڕێگە بدرێت دەنگەکان بەبێ ترس ببیسترێن.

 

هەروەها لە کۆڕەکەدا شایەتحاڵی ڕێکخستنی بازاڕێکی پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەری و وزەی ژنان بوو، بە ئامانجی تیشک خستنە سەر داهێنەری ژنان و هاندانی سەربەخۆیی ئابووری و بەرزکردنەوەی ڕۆڵی ژنان لە گەشەپێدانی کۆمەڵگەدا، جگە لە پێشکەشکردنی کۆڕبەندی جیو جیتسو، کە ڕەنگدانەوەی بەهاکانی جیو جیتسوی بەڕازیلییە لەسەر بنەمای دیسیپلین و کۆنترۆڵکردن و ڕێزگرتن لە جەستە پێش ئەوەی زیان بە جەستە بگەیەنێت، بە سەرۆکایەتی کاپتن زەینەب محەمەد و کاپتن سەیف لامی.