کاردانەوەی ژنانی عەفرین بۆ یونسێف: پێویستە ئەرکی خۆیان جێبەجێبکەن

نەسرین چاوش، ئەندامی کۆمیتەی ژنانی شارەوانی گەلی عەفرین-شەهبا، ئاماژەی بەوەکرد، بڕینی ئاو لەلایەن یونسێفەوە کارەساتێکی گەورە دەبێت، هەروەها ژنان لە کامپەکاندا کاردانەوەیان بەرامبەر یویسێف نیشاندا.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا-دەوڵەتی تورکیا لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨ عەفرینی داگیرکرد، گەلی عەفرین کە بەهۆی هێرشەکانەوە کۆچیان کرد بۆ شەهبا بۆ ماوەی ٦ ساڵە لە شەهبان، ئەوان لەبەردەم هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و گەمارۆکانی حکومەتی شام بەرخۆدان دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا، لە ١٥ی شوبات، یونیسێفی جیهانی بە تەواوی ئاوی گوندەکان و کامپەکانی کۆچبەرانی کانتۆنی شەهبا بڕی، بڕینی ئاو لە کامپەکانی کۆچبەران کارەساتێکی گەورە دروست دەکات و چەندین نەخۆشی لەنێو خەڵکدا بڵاودەبێتەوە، بەپێی دەرفەتەکانی ئێستا خۆبەڕێوەبەری هێشتا ئاو بەسەر کامپەکاندا دابەش دەکات، بەڵام ئاوی بەردەست لە شەهبا گونجاو نییە بۆ خواردنەوە.

 

نەسرین چاوش، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانییەکانی گەل و ژنانی دانیشتووی کامپەکان بۆ ئاژانسەکەمان دەربارەی بڕینی ئاو قسەیان کرد.

 

"نابێت ئاوی خواردنەوە بۆ کۆچبەران ببڕدرێت"

نەسرین چاوش، ئەندامی کۆمیتەی ژنانی شارەوانییەکانی گەلی عەفرین-شەهبا، لەبارەی مەترسییەکانی بڕینی ئاو لەلایەن یونسێفەوە قسەی کرد و وتی: ٦ ساڵە بەردەوامین لە بەرخۆدانمان لە شەهبا، ڕێکخراوی یونسێفی جیهانی ئاو بەسەر کۆچبەرانی عەفریندا دابەش دەکات پێشتر ئاوی گوندەکان و ناوچەکانی کانتۆنی کەمکردەوە، لەم دواییانەدا بە تەواوی لە کامپەکانی کۆچبەراندا ئاو بڕدرا، ئەو ئاوەی کە لە شەهبا بەردەستە بۆ خواردنەوە گونجاو نییە، ناوچەکە دەورە دراوە، ئێمە ناتوانین ئەم ئاوە بەدەستبهێنین و بەسەر خەڵکدا دابەشی بکەین، بەهۆی پێویستییەوە، ئاوی ئێستای شەهبا پڕ دەکەینەوە بۆ کامپەکان بۆ ئەوەی خەڵک بتوانن بەردەوام بن لە بەرخۆدانیان، هەوڵ دەدەین بیرەکانی ئاو هەڵبکەینەوە و کێشەکانی ئاو چارەسەر بکەین، جارێکی دیکە داوا لە یونسێف دەکەین بگەڕێتەوەو ئاو بۆ کۆچبەران دابین بکات، بۆیە کارەساتێکی گەورە دروست دەکات ئەگەر ئاوی کۆچبەران ببڕدرێت.

 

"پێویستە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن"

زەینەب جەمیل کە لە کامپی سەردەمی ناوچەی ئەحداس دادەنیشێت ئاماژەی بەوەکرد، بارودۆخی کامپەکان جیاوازە و ئەگەر ئاو دابین نەکرێت، چەندین نەخۆشی لەناو کامپەکەدا بڵاودەبێتەوە و وتی: لە گەمارۆدا دەژین و بەردەوام دەبین لە بەرخۆدانمان، لەگەڵ ئەوەشدا یونسێف ئاوی لەسەرمان بڕیوە بەو سیاسەتە، ئەوان دەیانەوێت کۆچبەرانی عەفرین لەناوببرێن، لایەنێک گەمارۆ بدرێت، لایەنێک هێرش بکات، کەمکردنەوەی ئاوی پاکی خواردنەوە لە کامپەکان خەڵک دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە، ژیانی کامپەکان تەندروست نییە، لەوانە کەسانی بەتەمەن و منداڵان هەن، نەخۆشیی زیاد دەکات ئەگەر ئاوی پاک نەخۆنەوە، لەجیاتی ئەوەی یارمەتی کۆچبەران بدەن، فشارەکان زیاد دەکەن، ئاوی ئێستا پاک نییە، هەروەها زیانبەخشە بۆ تەندروستی مرۆڤ، پێویستە ڕێکخراوە جیهانییەکان پابەندی ئەرکە مرۆییەکانیان بن.

 

"خاوەنداری لە ئەرکەکانیان بکەن"

حەنیفە سەعید، کە لە کامپی بەرخۆدانە لە ناوچەی فافین، ئاماژەی بەوەکرد، یونسێف نابێت ئاوی کۆچبەران ببڕێت و ئەرکەکانی بەجێبهێڵێت، سەرەتا ئاوی دابین دەکرد، بەڵام بەم دواییانە ئاوەکە بڕدرا، دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەرمان، حکومەتی شام گەمارۆمان دەدات، ڕێکخراوی یونسێف ئاویشی بڕی، گەورەترین و سەختترین ئاستەنگی لە بوارەکانی کۆچدا دەبینین، دەمانەوێت جارێکی دیکە ئاوی ڕێکخراوەکە بگەڕێتەوە هەرچەندە خۆبەڕێوەبەری یارمەتیمان دەدات، بەڵام هێشتا بەهۆی گەمارۆکە ئازار دەچێژین، یونیسێف ڕێکخراوێکی جیهانییە و دەبێت بەرپرسیار بێت بەرامبەر کۆچبەران.