فیگەن یوکسەکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش بە مافدار لە قەڵەم دران

فیگەن یوکسەکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە کە ئێستا لە زینداندان، بە هۆکاری ئەوەی کە لە تانەکەیاندا یارمەتییەکی باشیان وەرنەگرتووە، لای دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سکاڵایان تۆمار کرد و دادگاش بڕیاریدا کە تورکیا پێشێلکاری کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکانی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی زیندانی کراو، بڵاوکراوەتەوە، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ئاماژەیان بەوەداوە، ئەو دوو هاوسەرۆکە هاوکارییەکی باشیان بۆ تانەدانیان لە یاسای ناوخۆیی وەرنەگرتووە و پێشێلکاری کراوە.

 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ بەهۆی 'بە تایبەتی بەرپرسانی زیندان چاودێری کۆبوونەوەکان لەگەڵ پارێزەران دەکەن و دەست بەسەر بەڵگەنامەکانی پارێزەراندا دەگرن' سکاڵایان کردووە، ئەم ڕێوشوێنانە دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمموزی ٢٠١٦ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەم شێوەیە هاتبوو: "داواکار، پشت بە بڕگەی ٤ (مافی خێرا بەدواداچوون بۆ دۆخی دەستبەسەرکراو بەپێی یاسا)ی ماددەی ٥ی ڕێککەوتننامەکەی هەیە".