بنەماڵەی شەنیاشار: حکومەت نزیکە لە شکستهێنان

بنەماڵەی شەنیاشار لە سەروبەندی جەژندا سەردانی گۆڕی کەسوکارە کوژراوەکانیان کرد، کاتێک لێدوانی ئەو بنەماڵەیە لەسەر گۆڕ قەدەغە کرا، فەریت شەنیاشار وتی "ئەو دەسەڵاتەی ئەم دڕندەییە ئەنجام دەدات لە لێواری شکستدایە، چاوەڕێی ١٤ی ئایار دەکەین".

ڕەحا

 

ڕۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨، دوو کوڕ و هاوسەرەکەی ئامینە شەنیاشار لە پرسوسی ڕەحا لەلایەن کەسوکار و پاسەوانانی پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم حەلیل یەڵدزەوە کوژران، ئێشکگری دادپەروەری بنەماڵەی ئامینە شەنیاشار بۆ دادپەروەری لەگەڵ فەریت کوڕەکەی کە لە هێرشەکەدا بریندار بوو، لە ٧٨٩هەمین ڕۆژیدایە.

 

ئامینە شەنشایار، لەگەڵ کوڕەکەی، چوونە گۆڕستانی بنەماڵەی پرسوس و سەردانی گۆڕی منداڵەکانی عادل و جەلال شەنیاشار و هاوسەرەکەی کرد، فەریت شەنیاشار ویستی وتارێکی کورت لەسەر گۆڕی برا و باوکی پێشکەش بکات، بەڵام پۆلیس ڕێگری لێکرد، پۆلیس کامێرای پەیامنێرەکانی برد و نەیانهێشت وێنەی بگرێت، بنەماڵەی شەنیاشار لە کاتی چوونە ناو گۆڕستانەکە کاردانەوەیان بەرامبەر بە پۆلیس نیشان دا و لێدوانێکیان دا.

 

"کۆتایی بە ستەمیان دەێت"

فەریت شەنیاشار ڕایگەیاند کە چاوەڕێی وادەی هەڵبژاردن دەکەن و بەم شێوەیە قسەی کرد: "ئەمڕۆ هاتین بۆ گۆڕستان، هێزە ئەمنییەکان کە یاسایان وەلا ناوە و بە فەرمانی فەرمانڕەواکان مامەڵەیان دەکرد، نەیانهێشت ئەو دایکە لەگەڵ ئازارەکانی بژی، بەڵام ئەو دەسەڵاتەی کە ئەم دڕندەییە ئەنجام دەدات خەریکە شکست دەهێنێت چاوەڕێی ١٤ی ئایار دەکەین، ئەم عەقڵیەتە کە ئەوەندە نادادپەروەری ئەنجام دەدات و ستەم دەکات و یاسا پێشێل دەکات و پەرلەمانتاران دەپارێزێت شکستی پێدەهێنرێت و دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ و بێلایەن دێت، ئەوانەی ئەم کۆمەڵکوژییەیان ئەنجامداوە، لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆشدا دەبێت.