جەژنێک کە هەزاران ساڵە لە ڕۆژئاوا بەڕێوە دەچێت: ئەکیتۆ

بۆلییانا مۆریس مەلکی، بەرپرسی کۆمەڵەی کولتووری سریانی،جەختی لەوە کردەوە کەجەژنی ئەکیتۆ تەنیا ئاهەنگێک نییە بۆ ساڵی نوێ؛ هەروەها دەبێتە هێمای خەبات بۆ پاراستنی ناسنامەی گەلانی سریانی و کلدان.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە-جەژنی ئەکیتۆ کە بە یەکێک لە کۆنترین جەژنەکانی جیهان دادەنرێت، لە خاکی بەپیتی میزۆپۆتامیا دەستی پێکرد. هەزاران ساڵە لەلایەن شارستانییەتە جیاوازەکانەوە ئاهەنگی بۆ دەگێڕدرێت و پیرۆز دەکرێت، گەیشتووەتە ئەم سەردەمە. ئەم جەژنە کە بە واتای هاتنی بەهار و گەشەسەندنی سروشت و سەرەتای ساڵی نوێ دێت، هێمای شوناسی کولتوورییە، بەتایبەتی بۆ پێکهاتەکانی ئاشووری و سریانی و کلدانی. سەبارەت بەم بابەتە، بۆلییانا مۆریس مەلکی، بەرپرسی کۆمەڵەی کولتووری سریانی، هەڵسەنگاندنێکی بۆ دەزگاکەمان کرد.

 

"ئەکیتۆ هێمای یەکێتی و هیوایە"

بۆلییانا، پیرۆزبایی جەژنی ئەکیتۆی لە هەموو گەلانی سووریا و بەتایبەتی کۆمەڵگەی کریستیان کرد و دووپاتیکردەوە کە ئەکیتۆ جەژنی نوێبوونەوە و دەستپێکی ژیانێکی نوێیە، تەنها ئاهەنگێک نییە، بەڵکو شایەتحاڵی بوونی ناسنامە و کولتووری سریانی و ئاشووری و بابلییە و وتی: ئەوە زیندووکردنەوەی ئەو میراسە دێرینەیە کە لە داپیران و باپیرانیانەوە بە میراتیان گرتووە، ئەمەش ڕێگەیان پێدەدات بژین و نەوەیەک دروستبکەن کە مێژوویەکی دەوڵەمەند و کولتوور و شارستانیەتێکی هەبێت. بۆیە ئێکیتۆ هێمای یەکێتی و هیوایە بۆ ئێمە.

 

"ئەکیتۆ ٦ هەزارو ٧٦٧ سالە پیرۆز دەکرێت"

بۆلییانا ئاماژەی بەوەدا کە ئەکیتۆ یەکێکە لە کۆنترین جەژنەکانی مێژوو و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەمساڵ ئێمە ئەم جەژنە لە شەش هەزار و ٧٦٧ ساڵەی خۆیدا بەڕێوە دەبەین، سەرەڕای هەوڵەکانی سڕینەوەو نکۆڵی و گۆشەگیریکردنی گەلی کرستیان تا ئەمڕۆش لە ڕووی ڕۆحییەوە پەیوەستن بە یەکەوە و بەردەوامن لە ئاهەنگگێڕان، بەهۆی بە ئامانجگرتنی شوێنە پیرۆزەکان لە سووریا، ئێمە وەک گەلی سووریا، هەموو چالاکییەکانمان ڕاگرت و... لەبری ئەوە نوێژیان کرد، بەڵام ئەکیتۆ ڕۆژێکە کە کولتوور و بوونی ئێمە دووپات دەکاتەوە و هەر بۆیەشە هەموو ساڵێک ئاهەنگ دەگێڕین سەرەڕای ئەو ئازار و کۆمەڵکوژییانەی کە لە سووریا بە گشتی ڕوودەدەن.

 

"ژن ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت لە بوژانەوەی کولتوور و مێژووی گەلی سریاندا"

بۆلییانا جەختی لە ڕۆڵی ژنانی سریانی لە بوژانەوەی کولتوور و شارستانیەتی گەلەکەیان کردەوە و ئەم ڕۆڵە گرنگەی بەم شێوەیە دەربڕی: ژنان ڕۆڵێکی گرنگ و بنەڕەتی دەگێڕن لە بوژانەوەی کولتوور و مێژووی گەلی سریان، بەتایبەتی لە کاتی جەژنی ئەکیتۆدا، ئامادەکارییەکان بۆ ئاهەنگەکە، لە جلوبەرگی فۆلکلۆر و گروپی هەڵپەڕکێ تا دەگاتە گۆرانی فۆلکلۆر و شانۆ، بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن ژنان بەو پێیەی ژنان خاوەنی مێژووی ڕاستەقینە و داهێنانی کولتووری و گەشەپێدانی شارستانیەتن، بۆیە ئەرکێکی بنەڕەتییان لە ئەستۆدایە بۆ زیندووکردنەوەی.