جین ساکی هیواخوازە لە ماوەیەکی کەمدا حکومەتی نوێی عێراق پێکبھێنرێت

کۆشکی سپی ئەمریکا پیرۆزبایی لە حکومەتی عێراق دەکات و دەڵێت پڕۆسەی هەڵبژرادن لە کەشێکی ئارامدا بەڕێوەچووە.

کۆشکی سپی ئەمریکا پیرۆزبایی لە حکومەتی عێراق دەکات و دەڵێت پڕۆسەی هەڵبژرادن لە کەشێکی ئارامدا بەڕێوەچووە.
ناوەندی هەواڵ

 

جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، حکومەتی عێراق ھەنگاوێکی گرنگی نا بە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەو وادەیەی دیاریکرابوو
وتشی: "پڕۆسەکە لە کەشێکی ئارامدا بەرێوەچووە و لە ئێستاشدا ئەمریکا چاوەڕوانی پەسەندکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکەیە"، ھیواشی خواست  دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان لە ماوەیەکی کەمدا حکومەتی نوێی عێراق پێکبھێنرێت