جیهان گوڵۆ: خۆمان دەکەینە ئەڵقەی ئاگر و یەپەژە دەپارێزین
جیهان گوڵۆ، دایکی گوڵان گوڵۆ، شەڕڤانی یەپەژە دەڵێت: تا کۆتایی پشتیوانی یەپەژە دەکەین، چونکە یەپەژە بوون و ناسنامەی ئێمەیە.
نەغەم چاچان
قامیشلۆ- هەر لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانەوە ژنان لە زۆر بوارەکانی خەباتدا ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە و یەپەژە ڕۆڵی سەرەکییان لە پاراستنی ناوچەکە و بەهێزکردنی دەستکەوتەکانی ژنان هەبووە، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و دامەزراندنی حکومەتی کاتی، گۆڕانکاری سیاسی زۆر ڕوویداوە.
حکومەتی کاتی کە بوونی ژنان لە هەموو بوارەکاندا قبوڵ ناکات و زیاتر لە ساڵێکە لە سووریا دەسەڵاتی هەیە، بە فەرمی یەپەژە لە سوپای سووریا قبوڵ ناکات، لە بەرامبەردا کاردانەوەی دایکان و ژنان زیادی کرد، ژنان دەستیان کرد بە ڕێکخستنی چالاکییەکان و هەڵمەتی پشتیوانییان ڕاگەیاند.
"گوڵان بە خۆشی و شانازییەوە ماڵی بەجێهێشت"
جیهان گوڵۆ، دایکی گوڵان گوڵۆ، شەڕڤانی یەپەژە، سەبارەت بەو پرسە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد، ڕایگەیاند، کە کچەکەی لە زۆر بواردا خەباتێکی بێهاوتای بەڕێوەبردووە و وتی: گوڵان لە تەمەنێکی بچووکدا لە ساڵی ٢٠١١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەپەژە کردووە، لە میانەی ڕێوڕەسمی شەهیدبوونی هەڤاڵان خەبات و ڕوستەم جودی، ڕێپێوانێکی گەلی بەڕێوەچوو، گوڵانیش بەشداری ڕێپێوانەکەی کرد، دوای کۆتایی هاتنی ڕێپێوانەکە هاتە لام و وتی: دایە گیان دەمەوێت بچمە ڕیزەکانی یەپەژە، وەڵامم دایەوە و وتم گوڵان هەرچی پێویستت بێت دابینی دەکەم، لە هەمان کاتدا ئاهەنگێکمان بۆ سازکرد و گوڵان بە شانازییەوە ماڵەکەی بەجێهێشت و بەشداری کرد.

"پەیامی گوڵان زۆر بە ئازار بوو"
جیهان گوڵۆ باسی لەوەشکرد، گوڵان لە زۆر شوێن بە هێز و مۆڕاڵێکی بەرزەوە شەڕی کردووە و وتی: گوڵان نامەیەکی زۆر بە ئازاری بۆ ناردبووم، لە نامەکەدا وتی: ئاواتی من ئەوەیە کە جارێکی دیکە بتبینمەوە، گوڵان یەکلایی بووەوە، ل
ە شنگال شەڕی داعشی کرد، لە تل هێمیسیش شەڕی کرد، هەنگاو بە هەنگاو بە قارەمانانە دژی هێزە تیرۆریستییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان شەڕی کرد، لە کاتی هێرشەکانی سەر کۆبانێدا، گوڵان و براکەی لەوێ یەکتریان بینی، لە کاتی شەڕی نیسەیبێدا گوڵان نامەیەکی بۆ ناردبووم، لە نامەکەدا نووسیبووی کە زۆری خۆشدەوێم و زۆر دایکم بینیوە بەڵام یەکێکیان وەک تۆ نەبووە.
"من شەڕڤانم و باوەڕم هەیە"
جیهان گوڵۆ ئاماژەی بەوەدا، که گوڵان له ساڵی ٢٠١٨ پەیوەندی بەڕیزسکانی شەڕڤانانی عەفرین کردووه و وتی: گوڵان له شاری گیرێ مۆزان که پەیوەسته به شاری عامودا وه م٣شق و ڕاهێنانی کرد، له کاتی ڕاهێنانەکەدا دەستی گوڵان شکا، هاوڕێکانی هێنایان بۆ لای پزیشک، منیش گوڵانم له نه خۆشخانه بینی، گوڵان زیاتر له ساڵێک له عەفرین مایەوە، لە ساڵی ٢٠١٨دا بە هێز و مۆڕاڵ و قارەمانییەوە لە شەڕی عەفرین خەباتی کرد و پەیوەندی بە کاروانەکانی نەمرەکانەوە کرد، بە کچەکەم وت: تۆ ناترسی کاتێک دژی داعش دەوەستیتەوە؟ وتی: نەخێر، ئەگەر دڕندە بن، من شەڕڤانم و باوەڕم هەیە، بۆیە شانازی بە شەهیدبوونی گوڵان دەکەم، گوڵان خۆی کردە قوربانی نیشتمان و ئازادی کرد.
"یەپەژە بوون و ناسنامە و ئازادی ژنانی مسۆگەر کرد"
جیهان گولۆ سەرنجی بۆ هەڵوێستی حکومەتی کاتی بەرامبەر یەپەژە ڕاکێشا و وتی: ئێمە هەمیشە لە پشت یەپەژە دەوەستین بۆ مافەکانی گوڵان و هەموو دۆستانی یەپەژە، لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانەوە تا ئەمڕۆ یەپەژە لە دژی هەموو هێزە تیرۆریستییەکان شەڕی کردووە، یەپەژە هەموو ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی ئازاد کردووە، یەپەژە بوونی و شوناس و ئازادی ژن مسۆگەر دەکات، حکومەتی کاتی کە نزیکەی ساڵێکە لە سووریا دەسەڵاتی هەیە و بە ئەقڵیەتێکی توندەوە لە ژنان نزیک دەبێتەوە، وتی: یەپەژە قبوڵ ناکەین، ئێمەی دایکانی شەهیدان هەمیشە پاڵپشتی یەپەژە دەبین، هاوکات پشتگیری لە هەڵمەتی یەپەژە دەکەین و تا کۆتایی لەگەڵ یەپەژە دەبین، خۆمان دەکەینە ئەڵقەی ئاگر و یەپەژە دەپارێزین.