گێلاس کچی بچوکی موفتی پێنجوێنیە

گێلاس کۆتا منداڵی شاعیری گەورەی کورد موفتی پێنجوێنیە و لە فێستیڤاڵی ڕۆژی پێنجوێنییەکان بە دڵێکی پڕەوە باسی یادەوەریەکانی خۆی دەکات.

میهرەبان سەلام کاکەیی

 

پێنجوێن-  گێلاس موفتی پێنجوێنی، کۆتا منداڵی شاعیری گەورەی کورد موفتی پێنجوێنیە و لە فێستیڤاڵی ڕۆژی پێنجوێنییەکان بە دڵێکی پڕەوە باسی یادەوەریەکانی خۆی دەکات لە گەل باوکی و لە هەمان کاتدا دڵی پڕە بۆ پەراوێزخستی پێنجوێن و باسی سەیرانگای بلکیان دەکات و دەڵێت: "کە دەچم بۆ بلکیان یەکسەر ئەگریم و چونکە لە ناو ئەم سەروەت و سامانەدا پشت گوێ خراوە."

 

موفتی پێنجوێنی حەوت کچ و دوو کوڕی هەبووە و گێلاس تەنها خۆی لە ژیاندا ماوە و دەڵێت تەمەنم گەورەبووە و بەرەو مەرگ دەڕۆم، یادگاریەکانی باوکی دەگێڕیتەوە و دەڵێت بە جوانی سروشتی پێنجوێن باوکم بووە بە شاعیر.

 

 لە بیرەوەریەکانی بە دڵتەنگیەوە باسی باوکی دەکات و دەڵێت کە سرووشتی جوانی پێنجوێن ئیلهامی شعرەکانی بووە و لە سەر زاری دایکییەوە لە ساڵی ١٩٤٦ پێنجوێن بومەلەرزە لەناوی دەبات و بۆیە بە زیلی عەسکەری سەرجەم هاوڵاتیانی پێنجوێن بۆ شاری سلێمانی دەگوێزنەوە لە خۆشەویستی و هەستی نیشتیمانی موفتی پێنجوێنی شیعری پێنجوێن "بە بێ تۆ نزیکە مەرگم" دەنووسێت و لە سەر زاری گێلاس خانەوە

 

"پێنجوین بە بێ تۆ نزیکە مەرگم

لوبنان شکین بووی داخی بەجەرگم

تاکە بوکێ بووی بەسەر چیاوە

دەهاتنە سەیرت لەملاو لەو لاوە "

 

پێنجوین بەسەر شاخەکانەوە بووە بەڵام فراوان بوونی و زۆر بوونی خەڵکەکەی پەلکێشی کردوە بۆ پێدەشتەکەی.

سەبارەت بە شیعرەکانی تری موفتی پێنجوێنی گیلاس دەڵێت کە سەرجەم شیعرەکانی بۆ نیشتمان و ئازادی و مافی کچان بووە، سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی کچان زۆر سەرکوت کراون بەڵام موفتی پێنجوینی شیعری بۆکچەکانی داناوە، کە سەرجەمیان باسی یەکسانی ژن و پیاو بووە و داوای مافی کچانی کردووە، گێلاس موفتی پێنجوێنی بە شیعریک کۆتایی بە یادەوەریەکانی هێناوە.