٤٧ یەکەی بازرگانی لە پارێزگای ناوەڕاست بە بیانووی "ڕەچاونەکردنی کاروباری ئیسلامی" مۆرکرا

سەرۆکی بەشی چاودێری شوێنە گشتیەکان لە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای ناوەڕاست داخستنی ٤٧ یەکەی بازرگانی بە بیانووی "پابەندنەبوون بە کاروباری ئیسلامی و ڕێسا یاساییەکان لەلایەن بەڕێوەبەرەکانیانەوە" ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ دووشەمە، مەهدی تاقوی نیا، بەرپرسی بەشی چاودێری شوێنە گشتییەکانی فەرماندەیی پۆلیسی ناوەندی، مۆرکردنی ٤٧ یەکەی بازرگانی لە دە ڕۆژی دووهەمی مانگی ڕەمەزاندا بە بیانووی "چالاکی بێ مۆڵەت و ڕەچاونەکردنی کاروباری ئیسلامی و ڕێسا یاساییەکان لەلایەن بەڕێوەبەرەکانیانەوە" ڕاگەیەندرا.

 

هەروەها دەرکردنی ئاگاداری بۆ ٣٥ یەکەی دیکەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەداوە کە ٣٨٩ یەکە ئاگادارکراونەتەوە و ٧٤ یەکەی بازرگانی دیکەش بەڵێنیان لێوەرگیراوە.

 

سەرەڕای خراپی دۆخی ئابووری هاووڵاتیان و داخستنی کاروباری هاووڵاتیان لە شارە جیاجیاکانی ئێران، لە سەرەتای ساڵی نوێوە تا ئێستا و لەگەڵ سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا، چەندین یەکەی بازرگانی بە بیانووی جۆراوجۆر داخران، لەوانە "ڕەچاونەکردنی حیجاب و ڕێوڕەسمی کاروباری ئیسلامی و ڕۆژوو" داخراوە و بەشێک لە هاووڵاتیان دەستگیر کراون.