کۆسپەکانی بەردەم وەستاندنی بڕینەوەی دارستانەکان لە بەزایل بەردەوامە

داتا سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە بڕینی دارستانەکان لە مانگی ئاداردا بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی لەسەدا ١٤ زیادی کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

دارستانبڕینەکان لە بەرازیل بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، ئەمەش جەخت لەسەر ئەو سەختییانە دەکاتەوە کە ڕووبەڕووی لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤای سەرۆک بووەتەوە لەکاتێکدا هەوڵدەدات دارستانبڕینەکان بوەستێنێت کە لە سەردەمی سەرۆکایەتیەکەی پێش خۆیدا پەرەی سەندووە.

 

داتا سەرەتاییەکان کە ڕۆژی هەینی بڵاوکراونەتەوە دەریدەخەن کە حکومەت هێشتا بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکردووە و بڕینی دارستانەکان لە مانگی ئادار بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی لەسەدا ١٤ زیادی کردووە.

 

لە سەردەمی سەرۆکایەتی پێشووی بەرازیل جایر بۆلسۆنارۆ، شارەزایان هۆشداریان دا کە زیادبوونی دارستانبڕینەکان هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەشوهەوا دەخاتە مەترسییەوە و ئەم بەرزبوونەوەی ژمارەیە ئەوە دەردەخات کە ئەمازۆن هێشتا بەدەست کەمیی حوکمڕانییەکی گەورەوە دەناڵێنێت و حکومەتی نوێ پێویستی بە کارێکی بەپەلە هەیە بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی توانای سەرکوتکردن بۆ تاوانە ژینگەییەکان، چونکە بڕینەوەی دارستانەکان زیان لە گۆی زەوی دەدات و دەبێتە هۆی زیادبوونی گازە ژەهراوییەکان.

 

وێنەی مانگە دەستکردەکانی لێکۆڵینەوەکانی بۆشایی ئاسمانی نیشتمانی INPE دەریدەخەن کە لە مانگی ئاداردا ٣٥٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە پاککراوەتەوە، لە مانگی یەک تا مانگی ئادار، بڕینی دارستانەکان بە بەراورد بە ساڵی پێشوو نزیکەی لەسەدا ١١ کەمیکردووە.