عێراق ٢ پایتەختی کارگێڕی دیکە دروست دەکات
ڕۆژی هەینی لە زاری بەرپرسێکەوە بڵاویکردەوە، عێراق بەنیازە دوو شاری نیشتەجێبوون هاوشێوەی ئەو پایتەختە ئیدارییە دروستبکات کە پلانی بۆ دانراوە لە نزیک بەغدای پایتەختی وڵاتەکەی.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی هەینی لە زاری بەرپرسێکەوە بڵاویکردەوە، عێراق بەنیازە دوو شاری نیشتەجێبوون هاوشێوەی پایتەختی کارگێڕی ئەلرافیل دروستبکات کە پلانی بۆ دانراوە لە نزیک بەغدای پایتەختی عێراق.
موتەنا ئەلغانمی، وتەبێژی کۆمیسیۆنی نیشتمانی وەبەرهێنان (NIC) ڕایگەیاند، دوای دیاریکردنی شوێنەکانیان بۆ بونیاتنانی ئەو دوو شارە، پڕۆژەکان پێشکەش بە گەشەپێدەرانی ناوخۆیی و بیانی دەکرێت و کاری تێدا دەستپێدەکەن.
هەروەها بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە، ئەو دوو پڕۆژەیە بەشێکن لە ستراتیژی نوێی کۆمیسیۆنی نیشتمانی وەبەرهێنان بۆ فراوانکردنی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و دەرەکی لە بواری بیناسازی و پڕۆژەکانی دیکەدا، دوو شاری نیشتەجێبوون لەو پارێزگایانە دروستبکەین هاوشێوەی پایتەختی ئیداریی ئەلرافیل لە بەغدا.
شاری ئەلرافیل دەکەوێتە جەرگەی بەغدا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی و نزیکەی لە ٧٥ هەزار خانوو پێکدێت و ڕووبەرەکەی ٢٦٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە دەبێت.