پارتی سەوزی ئوسترالیا داوا دەکات کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان بە جینۆساید بناسێندرێت

دوای ئەوەی چەنیدن وڵات کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانیان بە جینۆساید ناساند، پارتی سەوزی ئوسترالیاش داوادەکات وڵاتەکەی ئەو کۆمەڵکوژییە بەجینۆساید بناسێنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان کە لە فەرمانی ٧٤ەم لە ٣ی ئانی ٢٠١٤ ئەنجامدرا، لای زۆرێک لە وڵاتان جینۆساید ناسێندراوەو داوا دەکەن کە چەتەکانی داعش و بکەرانی پشت کۆمەڵکوژییەکە دادگایی بکرێن، لە نۆیەمین ساڵیادی ئەو تاوانەدا پارتی سەوزی ئوسراڵیا داوا لە وڵاتەکەی دەکات کۆمەڵکوژییەکە بە جیناسۆید بناسێنێت.

 

سیناتۆر دەیڤید شوبریج،سەرۆکی پارتی سەوزیی پەرلەمانی ئوسترالیا لە وتارێکدا بەبۆنەی ساڵرۆژی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان رایگەیاند، جینۆساید دژ بە ئێزیدییەکان لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش ئەنجامدراوە، ئەو کارە نامرۆییانەش بە فەرمی لەلایەن پەرلەمانی بەریتانیا و ئەڵمانیاوە بە جینۆساید ناسێنراوە، کاتی ئەوە ھاتووە پەرلەمانی ئوسترالیاش بەدواداچوون بکات و ئەو تاوانەی دژ بە ئێزدییەکان ئەنجامدراوە بە جینۆساید بناسێنێت.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پێوستە ھاوکاری و پاڵپشتی ئابوریش بۆ ئێزیدییەکان دابینبکرێت، بەمەبەستی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان.