بەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەوە دایکێک و دوو منداڵی لە کەرکوک گیانیان لەدەستدا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بە هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلێكەوە لە پارێزگای كەركووك، دایكێك و دوو منداڵی گیانیان لەدەست دا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەیانی ئەمڕۆ ٢٧ی کانوونی یەکەم، لە گەڕەکی ئەسراو مەفقودینی پارێزگای کەرکەک بەرامبەر نەخۆشخانەی شیفا  ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت و بەهۆیەوە دایکێک و دوو منداڵی سووتان و گیانیان لەدەستدا.

 

هەر ئەمرۆِ لە گەڕەكی واستی پارێزگای كەركووك، ئۆتۆمبێلێكی دیكە سووتا و بەهۆیەوە شۆفێرەكەی گیانی لە دەستدا.

 

بەپێی زانیارییەكان لایەنە پەیوەندیدارەكان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە هەردوو ڕووداوەكە.