دایک و کچێک بەهۆی لە ملکردنی شاڵی سور و سەوز و زەردەوە سزادران

مەنجی ئۆرمان و شاهیدە ئۆرمانی کچی بەهۆی بەرزکردنەوەی شاڵ بە ڕەنگی سور و سەوز زەرد، لەلایەن دادگاوە سزا دران.

ناوەندی هەواڵ

 

مەنجی ئۆرمان و کچەکەی بە ناوی شاهیدە ئۆرمان، بەهۆی بەرزکردنەوە و لە ملکردنی شاڵ بە ڕەنگی سور و سەوز و زەرد، لە ئاهەنگی نەورۆزی ٢٢ی ئازاری ٢٠١٥ و ٢٠ی ئازاری ئەمساڵدا لە ناحیەی دۆرتیۆل بە تۆمەتی "پڕوۆاگەندە بۆ ڕێکخستن" کەیسیان لەسەر کرایەوە.

 

دانیشتنی سەرەتایی هەردوو دۆسیەکە لە سێیەمین دادگای باڵای تاوانەکانی هاتای بەڕێوەچوو، تێیدا دادگا سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر مەنجی ئۆرمانی تەمەن ٦٧ ساڵدا بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخستن" و پۆشینی شاڵی سوورو زەرد و زەرد سەپاند.

 

دانیشتنی شاهیدە ئۆرمان کە لە نەخۆشخانەی ئەدەنە چارەسەر وەردەگرێت دواخرا.