لە باشووری سودان، منداڵان زەرەرمەندی سەرەکی قەیرانەکانی کەشوهەوان

لە باشووری سوودان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و دروستبوونی قەیرانە ژینگەییەکان، نەبوونی ئاسایشی خۆراک و ئاوی پاک گرفتی سەرەکی بۆ منداڵان دروستکردووە کە هەر لەدایکبوونەوە بەدەست گرفت و نەخۆشییەکانەوە دەناڵێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

لافاو لە وەرزی بارانبارین لە باشووری سودان شتێکی نامۆ نییە، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی هەفتە و مانگەکان بەشێکی زۆری خێزانەکان شوێنەکانیان بەجێدەهێڵن و بە دوای زەوی وشکدا دەگەڕێن بۆئەوەی ژیانیان لە زیانەکانی لافاو بپارێزن.

 

سەدان هەزار کەس کە بەهۆی ململانێ و قەیرانی کەشوهەوا لە شارۆچکەی بێنتیۆ ئاوارە بوون و پێویستیان بە پاڵپشتی دارای و مرۆیی هەیە، بۆیە زۆرێک لە دانیشتوانی سوودان بەهۆی ئاوەوە لەیەکتر دابڕاون چونکە بەشێکی زۆری گوند و شوێنەکانی نیشتەجێبوون ژێر ئاوکەوتوون، پشت بە بەلەم دەبەستن بۆئەوەی بەناو ئاودا بەدوای خۆراک و شوێنی نیشتەجێبوون و دەرماندا بگەڕێن.

 

باشووری سودانییەکان نامۆ نین بە ململانێ و ئاوارەبوون، نیاتاک لە ساڵی ٢٠١١ لە سودان جیابووەوە، بە بەڵێنی ئاشتی دوای ململانێیەکی درێژخایەن بە خەڵکی ناوچەکە درابوو، خەڵکی ئێرە بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی دەیان ساڵ قوربانییان دا و هەزاران کەسیان لە شەڕەکەدا ئاوارە بوون.

 

ئەو وڵاتە کە یەکێک لە گەورەترین زەوییە زەلکاوەکانی جیهان و خەڵکەکەی لەگەڵ گۆڕانی وەرزەکاندا لە شوێنەکانی خۆیان دەجوڵێن، لە وەرزی بارانباریندا لە مانگی نیسان تا تشرینی یەکەم بەهۆی زیادبوونی باران و لافاو.

 

بەرنامەی جیهانی خۆراک لە پێشبڕکێدایە لەگەڵ کاتدا بۆ ئەوەی پێش دەستپێکردنی وەرزی بارانبارین خۆراکی پێشوەختە دابینبکات، چونکە خەڵکەکەی ڕووبەڕووی برسیەتی دەبنەوە ق ئاسایشی خۆراک دەکەوێتە مەترسییەوە، هاوکارییەکان زۆر گرنگن، لە هەر پێنج منداڵی باشووری سودان یەکێکیان بەدخۆراکییەکی توندی هەیە.

 

ئاو و پاکوخاوێنی پرسێکی گرنگی ناوچەکەیە، بۆیە نەخۆشییەکانی سکچوون زۆر باون و ئەگەر ئاوی خواردنەوەی سەلامەت یان ئاوی پاک بۆ چێشت لێنان بەردەست نەبێت، ئەوا هەموو خواردنێک زیان بە مناڵەکان دەگەیەنێت.

 

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ٢٠ منداڵ بەهۆی بەدخۆراکییەوە لە نەخۆشخانە وەرگیراون، لەنێویاندا کۆرپەی تەمەنی ٤٢ ڕۆژی تێدایە کە کێشی لە خوار ٤ کیلۆوەیە، چونکە کیشەی سەرەکی دانیشتوانی سوودان نەبوونی خۆراکی تەندروست و پێویستە هەر بۆیە کاتێک دایکەکان دووگیان دەبن بەهۆی وەرنەگرتنی خواردنی پێویست منداڵەکانیان کێشیان کەمدەبێت و لە دوای لەدایکبوونیش شیریان نیە تا بیدەن بە منداڵەکان.