هێزی کاری ژنان لە هندستان لە کەمبوونەوەدایە

ڕاپرسیی فەرمیی دامەزراندن لە هندستان ئاشکرایدەکات، بەشداری ژنان لەهێزی کاری هندستان کەم بووەو لەم سەدەیەشدا زیاتر کەمبووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ ئەوەی هێزی کاری ژنان لە هندستان کەمبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوەو پێویستە هۆکارەکان بخرێنەڕوو، بەڵام ڕاپرسیی دامەزراندن و بێکاری "EUS" و لێکۆڵینەوەی هێزی ئیشی خولی "PLFS" بە تەواوی هۆکارەکانی ئەم ڕەوتە ڕوون ناکەنەوە یان بەڵگەکان دەربارەی چۆنیەتی گۆڕینی ئەم ڕەوتە پێشکەش ناکەن.

 

ڕاپرسییەکە کە لەلایەن ناوەندی خوێندنی پێشکەوتووی هیندستان "CASI" لە زانکۆی پێنسلڤانیا ئەنجام دراوە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەی داوە لێکۆڵینەوەکە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە دەوروبەری ١٥ هەزار خێزان لە چوار شار ئەنجام دراوە.

 

لێکۆڵینەوەکە لە ناوەندی شار و ناوچەو گوندو شارنشینەکانی دەوروبەریان ئەنجام دراوە، ئەوان ئاماژەکەرێکی گرنگ پێشکەش دەکەن بۆ تێگەیشتن لە بەشداری کەوتنی هێزی کاری ژنانی هیند.

 

ڕێژەی هێزی کاری ژنان لە کەمبوونەوەدایە

بەشداری هێزی کار لە ژمارەیەکدا گیراوە کە پێی دەوترێت ڕێژەی بەشداری هێزی کار، یان پشکی خەڵک یان کار دەکەن یان بە دوای کاردا دەگەڕێن، ڕێکخراوی ئێف پی ئاڕی ژنان لە نوێترین ئاماردا ئاشکرایکردووە کە کاری ژنان پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ١٨.٦٪ بوو، بەڵام ئێستا ڕێژەکە کەمتری کردووە و هەمیشە رێژەی ژنانی کارکەر نزم دەبێتەوە.