هەژدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆنگرە ستار لە سلێمانی پیرۆز کرا
نوێتنەرایەتی کۆنگرە ستار لە باشووری کۆردستان بە دروشمی " بە ڕێگای تێکۆشانی شۆڕشی ژن سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی سەردەکەوێت" هەژدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆنگرە ستاری پیرۆزکرد.
سلێمانی
ئەمرۆ لە شاری سلێمانی بە نوێنەراتی کۆنگرە ستار لە باشووری کوردستان مەراسیمێک بە بەشداربوونی ڕێکخراو و لایەنە سیاسیەکان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆنگرە ستار بەڕێوەچوو. لە مەراسیمەکە دا ئاماژە بەوە کرا کە" بە رۆحی یەکگرتویی نەتەوەیی ژنان دەتوانین هێزی سیاسەتی دوژمن لەناو ببەین".
رۆزا حەسەن محەمەد نوێنەری کۆنگرەستار لە باشووری کوردستان رایگەیاند: خەباتێک کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەک کۆنگرە ستار بەڕێوەدەچیت بە ئامانجی یەکگرتوویی ژنانە بە پشتگیری ژنان توانیومانە دەستکەوتمان هەبێت.
گۆڵستان سەعید ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان بەشداری مەراسیمەکەی کردوە و دەڵێت:" یەکگرتوویی و بەشداری ژن لە ناو کاری سیاسی وڕێکخراوەیدا، کاریگەری زۆری هەیە، لە مێژەوە دووژمن بەرامبەر ژن هەرچەند هێزیشی بەکار هێنابێت، بەڵام ژن توانیویەتی ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات" .
نوێنەری بەڕێوبەری خۆسەر لە هەرێمی کوردستان ئەڤین سوێد باسی ئەزموونی ژنانی کرد لە رۆژئاوای کۆردستان یادی ئەو ژنە پێشەنگانەی کردەوە ، کە لە ڕێگای ئەم شۆڕشەدا گیانی خۆیان بەختکردوە و دەڵێت: بوونی ژن لە ناو ئەم سیستمە بوونێکی
چالاکە و هەبوونی ئیرادەیە.
کۆنگرەستار لە ساڵی ٢٠٠٥ بە ناوی یەکێتی ستار خۆی بە رێکخستن کرد و دامەزرا، لە دوای شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان و بە زیادبوونی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ژنان توانیان رێکخستنەکەیان گەورەتر بکەن. هەر بەم هۆیەوە ناوەکایان کرد بە کۆنگرەستار.