دوای ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنیان، ٣ خوێندکاری کچ ئازاد دەکرێن

ئاتینا فەرەهمەند، موبینە عیسا زادە و هەدیە پوورڕەزا، سێ خوێندکاری لاهیجانین و لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا دەستبەسەر کرابوون، دوای ١٠ ڕۆژ  لە دەستبەسەرکردنیان بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

ناوەندی هەواڵ

 

١٤ تشرینی دووەم، ئاتینا فەرەهمەندی تەمەن ١٥ ساڵ، هەدیە پوورڕەزای تەمەن ١٥ ساڵ و موبینە عیسازادە تەمەن ١٥ ساڵ، سێ خوێندکاری خەڵکی لاهیجانن و لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی لاهیجان لە گۆڕەپانی شۆڕش دەستبەسەرکران، گواستراونەتەوە بۆ زیندانی لاکان لە ڕەشت و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ڕاگیراون و تا کۆتایی دانیشتنی دادگا بە شێوەیەکی کاتی ئازاد دەکرێن.

 

لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕش لە ئێران و پاڵپشتی خوێندکاران و بە تایبەت خوێندکارانی کچ، ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران لەلایەن بریکارەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران لە قوتابخانەکان و هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کراوەتە سەریان، لێیان دراوە، دەسبەسەر کراون و تەنانەت لە قوتابخانە دەرکراون.

 

لە سەرەتای ئەم شۆڕشە لە ئێرانەوە دەیان منداڵ گیانیان لەدەستداوە و سەدان منداڵیش دەستبەسەر و بۆ زیندانەکانی شارە جیاجیاکان گواستراونەتەوە.