حزبی شیوعی عێراق هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ شەر شەنگال شەرمەزار دەکات

لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی شاندی کەنەکە لەگەڵ لایەنە سیاسی و ڕێکخراوەکانی عێراق، ئەمڕۆ لە بەغدا کەنەکە لەگەڵ حزبی شیوعی عێراق کۆبووەوە و هێرشی سەر شەنگال بابەتی گفتوگۆکانیان بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، لە بەغدا لەگەڵ حزبی شیوعی کوردستان کۆبوونەوە و سەبارەت بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و پتەوکردنی پەیوەندییەکان بوو لە نێوان هیزەکان و کەنەکە بۆ کاری هاوبەش دژ بە پلانگێڕی و مەترسییەکانی سەر عێڕاق و باشوری کوردستان.

 

حزبی شیوعی عێڕاق یەکێکە لەو حزبانەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کشایەوە و ڕایگەیاند کە بەشداری هەڵبژاردنەکان ناکات، لەو بارەیەوە ئاماژەیان بەوەداوە بەهۆی نەبوونی هەلومەرجی دیموکراسیی و لەو باوەڕەدان، کە هەڵبژاردن دەبێت بۆ گۆڕانکاریی بێت، بەڵام بەم میکانیزم و عەقڵیەتەوە باوەڕناکەین گۆڕانکاری بێتەدی.

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا حزبی شیوعی عێڕاق دژ بە هێرشەکانى دەوڵەتی داگیرى تورک قسەیان کرد و بە توندیی هێرشەکانی سەر شەنگالیان ئیدانە کرد، داوای کاری هاوبەشی سیاسی هەموو لایەنە مەدەنیەکانی عێراقیان کرد.

 

ت.پ