دانیشتووانی قامیشلۆ بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد ڕێپێوان دەکەن

دانیشتووانی قامیشلۆ بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد لە دەستووری سووریا و داننان بە پێگەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.

قامیشلۆ

 

لە شاری قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕێپێوانێکی گەل بە دروشمی "دەبێت مافەکانمان لە دەستووردا زامن بکرێت" بەڕێوەچوو، داوای دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد لە دەستووری سووریا و داننان بە پێگەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان کرا. ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی سۆنی شارەوە دەستیپێکرد و لە گۆڕەپانی شەهیدان کۆتایی هات.

 

خەڵکێکی زۆر لەوان ئەندامانی شارەوانی قامیشلۆ، دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، هەروەها دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی ژنان، بەشداری ڕێپێوانەکەیان کرد.

 

"دەبێت مافەکانی گەلی کورد پێناسە بکرێن"

دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، عەبدولکەریم سارۆخان، بەناوی دەستپێشخەری گەلەوە قسەی کردو پیرۆزبایی لە کوردانی ڕۆژئاوا و کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان و کوردانی جیهان بە گشتی کرد بۆ هەڵوێستیان لەسەر دەستکەوتەکانی ڕۆژئاواو وتی: هەموو سیاسەتمەدارانمان وەڵامی ئەم کارەیان داوەتەوە کە کراوە. ئەوان وەڵامی کێشەکانی گەلی کوردیان داوەتەوە و ڕێگەیان پێداون لە جیهاندا دەنگ بداتەوە، ئەمڕۆ بە هەستێکی هەستیاردا تێدەپەڕین، ئێستا کاتی ئەوەیە کە دەبێت مافەکانی گەلی کورد دیاری بکرێت.

 

"ئێمە پێکەوە ئازادی خۆمان مسۆگەر دەکەین"

ژین وەدا، ئەندامی هەپەژە بۆ ئاژانسەکەمان وتی: ئەمڕۆ لە زۆر شوێنی ڕۆژئاوا ڕێپێوان بەڕێوەدەچێت، ئێمە بانگەوازی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ دەکەین، ئەگەر مافی مرۆڤ هەبێت، ئەوا ئەمڕۆ دەگەنە مافەکانی کورد، ئەگەر نەشبێت، کورد لە هەموو جیهاندا یەکگرتووە، ئێمە پێکەوە دەوەستین و ئازادیمان مسۆگەر دەکەین، با کۆمەڵکوژییەکان بوەستن.