هەزاران کەس دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕێپێوانیان ئەنجامدا
ئەو هاوڵاتیانەی لە هەرێمی فورات دەژین، پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدان دووپات دەکەنەوە و جەخت دەکەنەوە، دەوڵەتی تورکیا ناتوانێت بەرخۆدانی قارەمانانەیان تێکبشکێنێت. ناوەندی هەواڵ
ئەو هاوڵاتیانەی لە هەرێمی فورات دەژین، پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدان دووپات دەکەنەوە و جەخت دەکەنەوە، دەوڵەتی تورکیا ناتوانێت بەرخۆدانی قارەمانانەیان تێکبشکێنێت.
ناوەندی هەواڵ
هەزاران هاوڵاتی ی دانیشتووی هەرێمی فورات لە سووریا، دوێنێ١٣ ی حوزەیران لە مەیدانی ژنا ئازاد (ژنانی ئازاد) لە شاری کۆبانێ، ڕێپێوانێک بە ناوی "ڕێپێوان بۆ شکۆ لە دژی داگیرکاری و خیانەت" ئەنجامدا.
هاوڵاتیان بەردەوامن لە ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا، دوێنێ هەزاران هاوڵاتی دانیشتووی هەرێمی فورات ڕێپێوانیان ئەنجامدا و بۆ نیشاندانی هاوسۆزیان لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش چوونە سەر شەقامەکان.
ئەندامانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان، هێزی ژنانی گەنج، پارتی یەکێتی دیموکراتی و هاوڵاتیان لە مەیدانی ژنا ئازاد (ژنانی ئازاد) لە کۆبانێ کۆبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا.
والا عەلی، خەڵکی شارۆچکەی تەل عەبیەی باکوری سوریایە، یەکێکە لەو ژنانەی کە بەشداری ڕێپێوانەکە بوو وتی "ئەمڕۆ ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی پشتیوانی خۆمان بۆ بەرخۆدان و تێکۆشانی هێزەکانمان بەرامبەر داگیرکاری تورکیای فاشیست دووپات بکەینەوە".
هەروەها لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، داگیرکاری تورکیا بەردەوامە لە هێرشە دڕندانەکانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی بەدیهێنانی خەونی خۆی بۆ زیندووکردنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، پاشان دڵنیایدا کە بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان بۆ نیشاندانی پشتیوانی خۆیان بۆ هێزەکانیان لە بەرامبەر هێرشە بەربەریەکانی تورکیا.
میدیا حەسەن، لە بنەڕەتدا خەڵکی (عەین ئیسا)یە، ژنێکی ترە و چووە ڕیزی ڕێپێوانەکە، وتی: " تورکیا بە ئامانجی ژێر پێخستنی و بێسەروشوێنکردنی دانیشتوانەکەی، بە زۆر هاوڵاتیان لە خاک و ماڵ و حاڵیان ئاوارە دەکات و دۆخێکی ناسەقامگیرییان بۆ دروستدەکات، هێرشەکانی رۆژانە دەست پێ کردوە بۆ سەر عەین عیسا و گوندەکانی، بە زۆر لە خاک و زێدی خۆیان ئاوارەیان دەکات".
هەروەها میدیا ئەوەشی خستەڕوو، دەوڵەتی تورک شکستی هێناوە لە داگیرکردنی ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەمڕۆ هێرشەکانی خۆی لە دژی خەڵکی کوردستان دەست پێکردووە، تا بەرخۆدانی قارەمانی هێرشەکان هەموو خەڵکی هەرێمەکە بکاتە ئامانج".
میدیا ئاماژەی بەوەشدا: " ئێمە ئەمڕۆ لە ناوەندی کۆبانێوە ڕێپێوان دەکەین، بۆ ئەوەی هاوخەباتی خۆمان لەگەڵ هێزەکانمان پیشان بدەن، شەو و ڕۆژ وەڵامی هێرشەکان بدەنەوە، تا بەرگری لە دەستکەوت و شۆڕشەکەمان بکەین، تورکیا ناتوانێت ئێمە بشکێنێت".