هەزار ژن بە یەک دەنگ: ژن، ژیان، ئازادی

ژنان لە هەموو نەتەوە و باوەڕەکان کە بۆ کۆنگرەی نۆیەمینی ڕێکخراوەکەیان، کۆنگرەی ستار ئامادەبوون، بۆ یەک مەبەست بۆ پاراستنی زمان و کلتوری خۆیان کۆبوونەوە، ئەوەش لە دروشمی ئەوانەوە دەرکەوت، هەزار ژن یەک دەنگ بوون و وتیان: ژن، ژیان، ئازادی.

بێریتان زنار

حەسەکە- لە بەیانی ١٥ی کانوونی دووەم، لەگەڵ گروپێک لە حەلەب کۆبووینەوە کە بۆ کۆنگرەی نۆیەمینی کۆنگرەی ستار چووبوون بۆ حەسەکە ژنانی حەلەب ڕووبەڕووی ئابڵوقەی سەر هەرێمەکە دەبنەوە، بەهۆی ئەو زەحمەتەی کە تێیدا دەژی بە پێکەنینەوە بە جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیانەوە بە پێشوازییەکی گەرمەوە ڕوویان لە کۆنگرە کرد تا گەیشتینە کۆنگرە هەلهەلەو دروشمەکانی ژنان بەردەوام بوون.

 

ناوچەی کۆنگرە بە ئاسایشێکی گەورە پارێزراوە، کۆنفرانسی شۆڕشی ژنان لە ٢٢ی تەمووز لە شاری قامیشلۆ بەڕێوەچوو  دوای کۆتایی ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەی دەوڵەتی تورکدا ژیان تۆلهەڵدان و ڕۆژ خابوور و باران بۆتان کە شەهید بوون بەبیری هێنایەوە، لەو بڕوایەدام کە لەم ئاستەدا ڕێوشوێنی ئەمنی گیراوەتەبەر بۆ ڕێگرتن لەبارودۆخێکی نەرێنی لەکۆبوونەوەی هەزاران ژن کە بانگەشەی ئازادی دەکەن و خوازیارن ڕووبەڕووی هەلومەرجی هێرشە ڕۆژانەکان ببنەوە بێگومان کۆبوونەوەی هەزاران ژن بۆ کۆنگرە لە دڵی داگیرکەراندا ببوە خەمێکی زۆر گەورە.

 

سەرما لە خەمی ژناندا نەبوو

هەروەها ژنان بەرگرییان لە سەرما کرد ژنان بەجل و بەرگی نەتەوەیی کورد و عەرەب و ئەرمەنی و ئێزدی و سریانی و چیچانی و هەموو پێکهاتەکانی تری ناوچەکەش ناوچەی کۆنگرەیان ڕەنگ کردووە، دیاربوو کەکۆبوونەوەی هەزاران ژن و ڕێکخراوەکەیان مایەی گەرموگوڕیی بوو بۆیان، ئامادەبووان سڵاویان لە یەکتر کردو بێگومان ئێمە شاهیدی ئەو سڵاوە گەرمانە دەبین، چووینە ناو ئەو هۆڵەوە کە کۆنگرەی تێیدا بەڕێوەدەچێت.

 

لێرەدا دوای سڵاوکردنی گروپەکە لەبەردەم دەرگاکە بەجل و بەرگی جوان و دەموچاوی بەخەندە وێنەی گەورەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە تەنیشتیدا کۆتری ڕازاوە بە گوڵی بچوک کە کاری دەستییەو لەسەر پارچەیەکی سپی بە دەقی "ژن، ژیان، ئازادی" نەخشێندراوەو لەسەر دیوارەکە هەڵواسراون پێشوازیمان لێ دەکرێت.

 

هۆڵی کۆنگرە خۆی هێز دەدات

دواتر وەک گروپێکی جەماوەری چووینە ناو هۆڵی کۆنگرەوە، بە دەستی ژنان ئامادەکرابوو پۆستەرێکی گەورە بە زمانی کوردی و لەسەر 'نۆیەمین کۆبوونەوەی گشتی کۆنگرەی ستار' و دروشمی کۆنگرە 'بە ڕۆحی تێکۆشانی شۆڕشی ژنان ڕاپەرینی ژن ژیان ئازادی سەردەخەین' لەلای چەپی وتارەکە وێنەی ژنی کورد ژینا ئەمینی کە لە ١٦ی ئەیلول لەلایەن 'پۆلیسی ئەخلاقی' ڕژێمی ئێرانەوە کوژرا، زەینەپ جەلالیان، ژنە پێشەنگەکان کە بوونە سیمبولی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، هەروەها  لە لای چەپی پۆستەرەکە وێنەیەکی گەورەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانرا و لە لای ڕاستی پۆستەرەکە لەسەر پارچەیەکی سپی 'ژن، ژیان، ئازادی' نووسرابوو.

 

دوو دەرگا هەبوو بۆ هاتن و دەرچووب لەسەر دەرگایەک کە وێنەیەکی گەورەی بێریتان هێڤی بوو بەناوی گوڵناز کاراتاش کە لە ساڵی ١٩٩٢ لە هێرشە هاوبەشەکانی دەوڵەتی تورک و پەدەکە کە لە دژی خیانەت هێڵی بەرگری هەڵبژاردبوو و خۆی فرێدا، لەلایەکی ترەوە وێنەیەکی سارا تۆلهەلدان (دیلارە ئورپەر) و ڕوکەن زەڵاڵ (ئەمەل فەرەمز حوسێن) کە لە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە مێرسین قوربانیان داوە هەڵواسرا، چواردەوری گشتی هۆڵەکەش بە وێنەی ساکینە جانسز، کلارا زەتکین، ئەڤین گۆیی " ئامینە کارا" پێشەنگانی تێکۆشانی ئازادیی ژنان شوێنی گرتبوو.

 

ژنان بە یەک ناسنامەوە لە مەیدانەکە بوون

پێش ئەوەی کۆنگرەکە دەست پێ بکات، ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' و بە هەلهەلە شوێنی خۆیان گرت هەروەها چاوەڕوانی ئەوە بووین کە ژنان دوای ئەوەی شوێنی خۆیان گرتە دەست، شوێنێک بۆ دانیشتن بدۆزینەوە، چونکە ژمارەی ژنان لەچاو هۆڵەکە زۆربوو، لە کۆنگرەکەدا، لەگەڵ ئەندامان و نوێنەرەکانی کۆنگرەی ستار لە هەرێمی جزیرە، هەرێمی فورات، حەلەب و شەهبا، بە نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستاری لوبنان، ئەنجومەنی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەنجومەنی ژنانی سوریا، ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی "مەسەدە" پارتی یەکێتی دیموکراتی "پەیەدە"، کۆبوونەوەی ژنانی زەینوبیا، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، ئەنجومەنی ژنان، حزبی داهاتووی سوریا و چەندین قەوارەی وەک سریانی، ئەرمەنی، مەسیحی، عەرەب و کوردانی ئێزدی و سیاسەتمەدارانی ژن ئامادە بوون.

 

پێشەنگانی تێکۆشانی ژنان بەبیرهێندرانەوە

لە سەرەتای کۆنگرەکەدا دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە پێشەنگانی تێکۆشانی ئازادیی ژنان لە کەسایەتی ساکینە جانسز ڕێگای تێکۆشانی ئازادیی ژنانی کورد کردەوەو میراتێکی گەورەی بۆ هەموو ژنان بەجێهێشت، ئەڤین گۆیی "ئامینە کارا" زەینپ ساروخان، ناگیهان ئاکارسەل، گوڵێ سەلما، زەهرا بەرکەل، هێڤرین خەلەف و هەموو پێشەنگانی تێکۆشانی ئازادی بەبیرهێندرانەوە.

 

کۆنگرەکە پێشکەش بە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرا

لە وتاری کردنەوەی کۆنگرەکەدا ڕیحان لۆقۆ پیرۆزبایی کۆنگرەی لە هەموو ژنانی خۆڕاگری هەر چوار لای کوردستان کرد کە لە دژی هەموو جۆرە هێرشێکی داگیرکاری تێدەکۆشن و بە یادکردنەوەی هەموو ژنانی پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی وتی: " دروشمی " ژن، ژیان، ئازادی" بووەتە جیهانی و بەو دروشمە گەرەنتی شۆڕشی ژنان دەکەین"،  ئاماژەی بەوەکرد کە کۆنگرەکەیان پێشکەش بە راپەڕینی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە ڕۆژهەڵات و ئێران کردوەو سوورن لەسەر شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەیشتن بە ئازادی جەستەیی.