حیجابەکەی لابردو کەزی هۆنیەوە: قژمان بە زیندوویی دەیانخنکێنێت
نەسلیخان حەسەنکە ماوەی چەند ساڵێکە حیجابەکەی لەبەردایە، دوای ئەوەی دەبینێت چەتەکانی هەتەشە قژی شەڕڤانێکی یەپەژە دەبڕن، بڕیار دەدات حیجابەکەی داکەنێت و وتی: قژمان خەریکە دەیانخنکێنێت.
تل تەمر
دیمەنی بڕینی کەزی شەڕڤانێکی یەپەژە لەلایەن چەتەکانیهەەتشەوە شەرمەزار کراو هەزاران ژن لە کوردستان کەزیان هۆنییەوەوچنوکە قژ هێمای ئازادیشە.
هەروەها ژنانی شاری تل تەمر لە کانتۆنی جزیرە کاردانەوەیان هەبوو. نەسلیخان حەسەن کە چەند ساڵێکە حیجابەکەی لەبەردایە، کاتێک .دیمەنی ئەو چەتەیە دەبینێت کە قژی شەڕڤانێکی یەپەژە دەبڕێت، توڕە دەبێت. توڕەیی خۆی دەگۆڕێت بۆ هێز و ئیرادە
نەسلیخان بە دروشمی ژن. ژیان، ئازادی حیجابەکەی لاداو کەزییەکەی هۆنییەوە
نەسلیخان وتی: مەبەست لە بڕینی کەزی، ترساندنی ژنان و دوورخستنەوەیە لە ئازادی. شانازی بەو شەڕڤانەی یەپەژە دەکەین. کەزیمان دەبێتە ئامرازی خنکاندنی چەتەکان”.
نەسلیخان باسی لەوەشکرد، چەتەکان و دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان لە کەزی ژنان و ئازادی و ناسنامە و مێژووی ژنان دەترسن. نەسلیخان بە دروشمی ژن، ژیانم ئازادی، باڵاپۆشییەکەی فڕیداو کەفیەکەی دا بەسەر شانەکانیداو کەزی هۆنیەوەو و وتی: “ئەگەر دوێنێ کەزیەکیان بڕی، ئەمڕۆ هەزاران کەزی دەهۆنێنیەوە.
نەسلیخان لە کۆتاییدا وتی: چەتەکانی هەتەشە بە فڕێدانی تەرمی ژنە شەڕڤانەکان لە باڵەخانەکانەوە و بڕینی کەزیان، "ناتوانن ژن بترسێنن و ئیرادەی تێکۆشان و بەرخۆدان بشکێنن، چەتەکان هەمیشە ئێمە لەبەردەم خۆیان دەبینن و ناتوانن هێزمان بشکێنن.
هەروەها باوکان قژی کچەکانیان دەهۆننەوە
لە لایەکی ترەوە سەمیر داود لە بەردەم تفەنگەکەیدا قژی کچەکەی هێلین دەهۆنێتەوەو دەڵێت: "ئێمە لەگەڵ ئەو شەڕڤانانەداین کە تا کۆتایی دژی چەتەکان شەڕیان کردو شەهید بوون، ئێمە و منداڵەکانمان قوربانی خاکی ڕۆژئاواین ، قژی شەڕڤانمانبڕاوە، ئەمڕۆش قژی کچەکانمان دەهۆنینەوە، ئێمە پەیڕەوی لە هێڵی شەهیدەکانمان دەکەین و دەستبەرداری هێزمان نابین”.
ژنان بەکۆمەڵ قژیان دەهۆننەوە
ژمارەیەک ژنی گەنج شارەکە لە بازنەی قەندیل کۆبوونەتەوە و بە دەنگی گۆرانی و هەڵپەڕکێ و دڵۆپە بارانی زستان قژیان دەکەنە کەزی
هەروەها ژنانی تل تەمر بەم شێوەیە کاردانەوەیان هەبوو بەرامبەر بەو پێشێلکاریانەی کە جیهادیەکانی حکومەتی کاتی دژی شەڕڤانانی یەپەژە ئەنجامیاندا.