هونەرمەندان چۆپی فەتاح و شیلان عوسمان لە قەندیل بوون
لە ئاهەنگی قەندیلدا چەندین هونەرمەند بەشداربوون، پەیامیشیان بۆ گەل یەکگرتووی و یەک پارچەی کوردان بوو.
ناوەندی هەواڵ
ئاهەنگی قەندیل بە جۆش و خرۆشەوە بەردەوامە، پەیامی تەڤگەری ئازادی، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و پەیامی پیرۆزبایی لایەنەکان خوێندرایەوە.
هەریەک لە هونەرمەندان چۆپی فەتاح، شیلان عوسمان، ناسر ڕەزازی، دیار دەرسیم و بەختیار ساڵح گۆرانییەکانیان پێشکەش بە هونەرمەندان.
چۆپی فەتاح لە لێدوانێکیدا بۆ ژنها ئاماژەی بەوەدا، مەترسییەکان لە هاتن بۆ قەندیل نییە ئێمە لێرەین لەگەڵ هەزاران کەسی دیکەدا.
هونەرمەند شیلان عوسمان بۆ ژنها دوا و وتی: دڵخۆشم ئەمڕۆ لێرەین، لێرە کۆمەڵێک کەسم بینی کە خەڵکی پارچەکانی دیکەی کوردستان بوون ئەمەش واتای یەکگرتووی کوردان دەدات.
ئاهەنگەکە بەردەوامی هەیە.
ت.پ