هەولێر، ژنێک پاش چل ڕۆژ لە هاوسەرگیری دەکوژرێت

هەولێر، ژنێک پاش چل ڕۆژ لە هاوسەرگیری دەکوژرێت

پیاوێک ژنەکەی خۆی دەکوژێت کە ماوەی چل ڕۆژە هاوسەرگیریان کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

دینا ئاراس تەمەن ٢٥ ساڵ، دانیشتووی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێرە، لە پاش چل ڕۆژ لە هاوسەرگیری، لە لایەن هاوسەرەکەیەوە دەکوژرێت.

هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕیگەیاند "دینا ئاراس" لە بەرواری ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ هاوسەرگیری کردووە و لە شارەدێی بەحرکە نیشتەجێ بوون. بەڵام ماوەی ژیانی هاوسەرگیریان زۆری نەخایاند و ٨ ی شوباتی ٢٠٢١ لە لایەن هاوژینەکەیەوە دەکوژرێت و کۆتایی بە ژیانی دێت.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر هیچ زانیارییەکی تری سەبارەت بە ڕووداوەکە بڵاو نەکردووەتەوە و تا ئێستا دیار نییە تاوانبارەکە دەستگیر کرابێت.

 

ت.پ