هودا کایا: ئاشتی بێدەنگی نییە قسەکردنە لەسەر ڕاستییەکان

هودا کایا، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، کە بەشداری کۆنگرەی فیدراسیۆنی لێکۆڵینەوە ئیسلامییەکانی میزۆپۆتامیا کردبوو، وتی: ئاشتی تەنها وەستاندنی ململانێکان نییە، بەڵکو ساڕێژکردنی دڵ و کۆمەڵگەکانە، ئاشتی بێدەنگی نییە، قسەکردنە لەسەر ڕاستییەکان.

دیلان ئایدن 

 

ئامەد-کۆنگرەی میا-فەد لە شاری ئامەد بە بەشداریی سیاسەتمەداران، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، هاوسەرۆکان و ئەندامانی کۆمەڵەکانی سەر بە فیدراسیۆن لە شارە جیاوازەکانەوە بەڕێوەچوو. لە وتارەکاندا ئاماژە بەوە کرا کە ئایین لە جەوهەرەکەی دوور خراوەتەوە و بووەتە ئامڕاز.

 

هودا کایا، هاوسەرۆکی پێشووی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک و پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، کە بەشداری کۆنگرەی فیدراسیۆنی لێکۆڵینەوە ئیسلامییەکانی میزۆپۆتامیا بوو، قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کردو ڕایگەیاند، کۆنگرە لە هەرێمێکدا بەڕێوەدەچێت کە هەزاران ساڵە کۆمەڵگەکانی تێدا دامەزراون. ژیان و کولتوور و سیاسەت لەم خاکەدا لە قاڵب دراوە، کاریگەری لەسەر هەردوو شەڕ و ئاشتی هەبووە و ڕەگ و ڕیشەی کۆنی هەیە و میزۆپۆتامیاش لانکەی باوەڕ و چیرۆک و ڕاستییەکانە.

 

"لە سەدەی بیست و یەکدا دەنگێک لەم خاکانەدا بەرز دەکرێتەوە کە باوەڕ تێدا سەریهەڵداوە"

هودا کایا ئاماژەی بەوەکرد، هەزاران ساڵە شەڕ بە ناوی پیرۆزییەوە بەڕێوەدەچێت، کارەساتی گەورە بەخۆوە بینیوە و زۆر جار ئایەتەکان بوونەتە دروشم، نزا بۆتە میتۆدی خۆپیشاندان، باوەڕ بووەتە ئامڕازی دەسەلاتداری و وتی: باوەڕ گۆڕاوە بۆئامڕازی ستەم و کۆلۆنیالیزم و ترس و زیادکردنی دەسەڵات. باجی ئەمە زۆرترینی لە لایەن هەژاران و ژن و منداڵ و گەلانی ئاوارە داوە، بەڵام لە سەدەی بیست و یەکدا دەنگێک بەرز دەکرێتەوە، ئەم خاکانە کە باوەڕ تێیدا سەریهەڵدا و دەڵێت چیتر نابێت چارەنووسی کۆمەڵگەکان شەڕ و ئازار و کارەسات بێت، باوەڕ نابێت ببێتە بیانوویەک بۆ ستەمکردن، پیرۆزی نابێت ئامرازی دەسەڵاتداران بێت، بەڵکو دەبێت بەهاکانی مرۆڤایەتی بێت، باوەڕکاتێک لە ڕەگەکانی، لە ڕۆحی خۆی، لە ڕۆحی خۆی، واتە لە بناغەی رەوشتی خۆیدا، دابڕاوە؛ کۆمەڵگەیەکی فەرمی بەڵام بێویژدان، ئایینی بەڵام بە کردەوە نادادپەروەرانە دروست دەبێت ئێمە ئەمڕۆ لێرەین و دژی ئەمە وەستاوین ئامانجمان ئەوەیە کە ئایین و رەوشت و دادپەروەری کۆبکەینەوە و بڵێین ئەم سێ چەمکە جیاواز نین، تەواوکەری یەکترن.

 

"متمانە پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ و مافەکانی مرۆڤ و ڕاستییە"

هودا کایا ئاماژەی بەوەدا کە ئیسلامی دیموکراتیک، بانگەشەی ڕەوشت نییە، هەروەها ڕایگەیاند کە جەوهەری ئیسلام زاڵبوونی یەک نییە بەسەر یەکتردا، بەڵکو زانینی پاراستنی جەوهەرێکە و وتی: متمانە پاراستنی کەرامەتی مرۆڤە، مافەکانی مرۆڤ، ڕاستی، سنووردارکردنی دەسەڵات و دادپەروەری بۆ هەمووان، باوەڕ گرنگ نییە کاتێک یەکگرتوو بێت لەگەڵ دەوڵەت، کاتێک لەگەڵ ویژدان یەکگرتوو بێت، باوەڕ تەنیا کاتێک بەسوود نییە کە بۆ گوێڕایەڵی بەکاردێت، بەڵکو کاتێک بۆ  پاراستنی ڕاستی بەکاردێت، سوودی بۆ کۆمەڵگە دەبێت، بەئاگا دەهێنێتەوە و ڕۆشنایی دەکات، ئەمڕۆش گەورەترین برینی مرۆڤایەتی ئەمەیە: ئایین باس دەکرێت بەڵام دادپەروەری بێدەنگ دەکرێت، بە ناوی خوداوە، مافی مرۆڤ پێشێل دەکرێت، خەڵک خەڵک دەپەرستن ئێمە بەم ئایینە ناوی نابەین، ئێمە پێی دەڵێین کۆنەپەرستی ئایینی ئەمە باوەڕێکی کۆمەڵایەتی نییە بە دەسەڵات، ئەمە بەکارهێنانی بەرژەوەندی ئایینە.

 

"ئاشتی تەنها رۆژەڤێکی سیاسی نییە، بەرپرسیارێتییەکی ڕەوشتییە"

هودا کایا ڕایگەیاند کە ئاشتی تەنها ئەجێندایەکی سیاسی نییە، لە سەرووی هەموو شتێکەوە بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقییە، و لە درێژەی قسەکانیدا بەم شێوەیە وتی: لە کولتوور و نەریتی ئیسلامدا کە ناو و ئامانجەکەی ئاشتییە؛ ‘ئاشتی’ تەنها وەستانی ململانێکان نییە، بەڵکو چاکبوونەوەی دڵ و کۆمەڵگەکانە، ئاشتی بێدەنگی نییە، قسەکردن لەسەر ڕاستی، ئاشتی لەبیرکردن نییە، بەڵکو یادکردنەوە بە دادپەروەرییەوە. بۆیە زمانی ئاشتی پەیوەندی نێوان دوو شتە، ئەو پەیوەندییە ‘نکۆڵیکردنە لە ئازارەکان’ و بەزەییە، نەک تۆڵەسەندنەوە گەورە بکات. لە ئێستادا لە پرسی کورددا باس لە ‘ئەگەری ئاشتی’ دەکرێت، لەسەر ئەم بنەما یاسایی و سیاسییە گفتوگۆکان بەردەوامن، باس لە درێژکردنەوەی کاری کۆمسیۆنەکان لە بەرنامەی کاردایە، بەڵام لە هەمانکاتدا، ئەم ڕێبازەش هەیە: ڕێبازێکی تەسک هەیە تەنانەت لە هەنگاوەکانی بەرەو ئاشتیدا. پرسەکە تەنها لەڕووی ‘ئاسایش’ەوە قسەی لەسەر دەکرێت، لایەنە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان باس ناکرێت.

 

"ئاشتی کارێکی کۆمەڵایەتییە، کارێکی ماڵەوەیە، کارێکی خێزانییە"

هودا کایا وتیشی: پرسی کورد بابەتی ئەتەکێت نییە، زمان و ناسنامە و داواکارییەکان بۆ دیموکراسی ناوچەیی بە وشەی ‘ئاسایش’ چارەسەر ناکرێن، بە بونیادنانی دادپەروەری چارەسەر دەکرێن. بەرزکردنەوەی ئاشتی بە دانانی مێزی دانوستان بە تەنیا بەدی نایەت، کۆمەڵگەش دەبێت لە ڕووی ئرەوشتییەوە ئامادە بێت بۆ ئاشتی. ئاشتی بە کەمکردنەوەی سووکایەتی و زیادکردنی قسەی مرۆڤایەتی بەدیدێت نموونەی کۆنکرێتی بۆ ئاشتی کۆتایی هاتنی جیاکارییە لە پرسەدا ئاشتی تەنها کاری دەوڵەتان و ڕێکخراوەکان نییە، کاری ماڵە، ئەوە کاری خێزانە، کاتێک دەڵێین ‘بەرخۆدان’، پێداگری لەسەر جیهانێک و ژیانێکی بێ توندوتیژی دەکەین. ئێمە پێداگری لەسەر بنەمای ژیان دەکەین. ئێمە دەڵێین نابێت مرۆڤ فێری چەوساندنەوە بێت، نادادپەروەری وەک شتێکی ئاسایی سەیر نەکرێت و بە پرەنسیپی رەوشتی ترس زاڵ بێت. کاتێک دەڵێین پشتیوانی و هاودەنگی، تەنیا باسی هاوبەشکردنی ئازارەکان ناکەین، باسی چاککردنەوەی ئازارەکانیش دەکەین. ئێمە ئەمە وەک ‘متمانەیەک’ زیاتر لە تەنها ئاگاداربوون لە ئازارەکانی دراوسێکانمان دەبینین.

 

"ژنان ئاشتی تەنها وەک ‘دەرئەنجامێکی سیاسی’ نابینن بەڵکو وەک خودی ژیان دەبینن"

هودا کایا لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ژنان ئەوانەن کە قورسترین باری شەڕ لە ئەستۆ دەگرن، هەر بۆیەش ئەوانەن کە دەتوانن بە باشترین شێوە ئاشتی بونیاد بنێن وتی: ژنان ئاشتی تەنها وەک ‘دەرئەنجامێکی سیاسی’ نابینن بەڵکو وەک خودی ژیان دەبینن. ئاشتی بۆ ئەوان گرنگترین شتە، ئەگەر ئەمڕۆ باسێک لەسەر ئاشتی هەبێت، پێویستە دەنگی ژنان وەک دەنگی سەرەکی وەربگیرێت نەک دەنگێک 'لە پاشخاندا، پێویستە بە ئاشکرا بڵێین باوەڕو و پیرۆزی عەصای دەسەڵات نییە و دەبێت ئەم دۆخە بگۆڕین. زمان لە ڕق و کینە ڕزگار دەکەین و دەیکەین بە ماڵی ڕەحمەت و ئەگەری ئاشتی ناکەین بە بابەتی هەژماری بچووک، بەڵکو بابەتی ڕەوشتی باش و دڵسۆزی. بانگەوازی ئێمە لێرەوە ئەمەیە: چیتر نابێت دەنگی شەڕ هەبێت، بەڵکو دەنگی دادپەروەری هەبێت، نەک کارەسات، بەڵکو هاودەنگی و هاوپشتی و پشتیوانی با هیوایەک هەبێت لەبری ترس، و خوای گەورە بمانکاتە پێشەنگەکانی ئاشتی و دادپەروەری.