هەوڵ دەدرێت کامپی مەخمور گەمارۆ بدرێت

هێزە عێراقییەکان هەوڵ دەدەن کامپی مەخمور گەمارۆ بدەن و دانیشتوانی کامپەکەش دژی ئەوە هەڵوێستیان نیشاندا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٧ی کانونی یەکەم هێزەکانی عێراق چوونە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی "مەخمور" و هەوڵیان دا بە تەل دەوری کامپەکە بگرن، بەڵام خەڵکی کامپەکە لە دژی ئەو کارە وەستانەتەوەو گرژیی و ئاڵۆزی دروستبوو.

 

خەڵکی کامپەکە لە دوای ئەوەی بەو هەوڵەیان زانی، لە ناوەندی کامپەکە کۆبوونەوەو حاجی کاچان هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کامپی مەخمور لێدوانێکی پێشکەشکرد، دوای لێدوانەکە جەماوەری گەل لە بەرامبەر ئەو سیاسەتەی عێراق دا رێپێوانیان ئەنجامدا و ناڕەزایەتیاین دەربڕی.

 

بەهۆی ئەو سیاسەتەوە ئاڵۆزی بەردەوامە و شاندێک لە بەرپرسانی عێراق و نوێنەرانی کامپی مەخمور دەستیان بە کۆبوونەوە کردووە.