هەتەشە چەک لە دەوروبەری شێخ مەقسود و ئەشرەفیە جێگیر دەکات
جیهادییەکانی هەتەشە چەکی قورس لە دەوروبەری گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب جێگیر دەکات.
حەلەب
شەوی ڕابردوو جیهادییەکانی هەتەشە تانک و چەکی قورسیان لە دەوروبەری گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە جێگیر کردووە، گەمارۆدانەکە بەردەوامە.
هەر شەوی ڕابردوو بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر خاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لە دەوروبەری بازنەی شیهان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە چوارچێوەی مافی بەرگریکردن لە خۆیان وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە، پاشان هێزەکانی هەتەشە چەک و تانکی قورسیان لە دەوروبەری ئەو دوو گەڕەکەدا بڵاوکردەوە، بەتایبەتی لە دەوروبەری بازنەی تیمی ئاگرکوژێنەوە لە دەوروبەری بازنەی شیهان، ئاوارید، بازنەی زیرا، هەروەها بازگەی هولوک لە نزیک پارکی ئەشرەفیە.
تا کاتژمێر ٢٣:٤٥ زیاتر لە ٦ گوللـە ئاراستەی هەردوو گەڕەکەکە کراوە، هەتوش٣ بە بیانووی ئەگەری هێرشکردنە سەر، دانیشتوانی گەڕەکی جەلا بەرامبەر شێخ مەسود و ئەشرەفیەیان ناچار کردووە ماڵەکانیان بەجێبهێڵن، دوای ئەوەی دانیشتووان ماڵەکانیان بەجێهێشت، چەکدارەکان ماڵەکانیان تاڵان کرد.
"شەوی دواتر بە موشەک هێرش کرایە سەر گەڕەکەکان"
شەوی ڕابردوو جیهادییەکان هێرشی موشەکیان کردە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە کە زۆرینەیان کوردن لە شاری حەلەب، هێزە ئاسایشییەکانی حەلەب هۆکاری ئەو هێرشانە جیهادییەکانی هەتەشە دەزانن، ئەوان شەرمەزاری ئەو هێرشانەیان کردووە، هاوکات ئەو وێنانەی لە کۆمەلایەتیدا بڵاوبوونەتەوە، نیشان دەدەن کە گروپە چەکدارەکان ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی قورس وەک تانک لە دەوروبەری ئەو دوو گەڕەکە جێگیر دەکەن.