دڵبرین کۆبانێ : یەپەژە بووە هیوای هەموو ژنان

دڵبرین کۆبانێ، فەرماندەی یەپەژەی هەرێمی جزیرە ڕایگەیاند، یەپەژە لە هەموو جیهاندا بۆ ژنان تێدەکۆشێت و ئامانجی سەرەکییان پاراستنی ژنانە و پاراستنی بوونیان و بەدەستهێنانی مافەکانیانە.

ڕوناهی نودا

 

حەسەکە- یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٣دا یەکەم کۆنفرانسی لە دێرک بەست و لە ٤ی نیساندا دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند.

 

لە پێش بەستنی کۆنگرە یەپەژە دەستی بە کاری ڕێکخستن کردبوو، لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٣ لە جندرێسی عەفرین یەکەم یەکە-کەتیبەی یەپەژە دەستی بە تێکۆشان کرد، دوای ئەوە یەکەی شەهید ڕوکەن بە فەرمانداری شەهید ڕوکسەن عەفرین دامەزرا و دوا بە دوای ئەوە، یەکەکانی دیکەی یەپەژە لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژئاوا دامەزران، یەکەم یەکە دوای دامەزراندنی فەرمی یەپەژە، کە سەر بە یەپەژە بێت، یەکەی شەهید عەدالەت بوو لە قامیشلۆ، یەکەم یەکەش کە لە کۆبانێ سوپای شەهید دیجلە بوو.

 

هەنگاو بە هەنگاو دامەزراندنی سوپای ژنان

شەڕڤانانی یەپەژە شوێنی خۆیان لە شەڕی بەرخۆدان لە سەرتاسەری ڕۆژئاوادا گرتەوە، بەتایبەتی لە عەفرین، لە دژی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا، جەبهەت ئەلنوسرە و چەتەکانی داعش، یەپەژە پێشەنگایەتی هەموو ئەو هەنگاوانەی کردووە کە لە دژی داعش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نراون، هەم لە ئاستی گشتی و هەم لە ئاستی فەرماندارێتیدا پێشەنگایەتی کرد، بێریڤان نوجان بە نازناوی بێریڤان قەلەندەر کە لە هێرشەکەی ٢٨ی ئایاری ٢٠١٣ بۆ سەر ناوچەی شێراوای عەفرین گیانی لەدەستدا، لە هەمان هێرشدا لە ٢٩ی ئایار تێکۆشەر محەمەد بە نازناوی سیلاڤا گیانی لەدەستدا و بوون بە یەکەمین شەهیدی یەپەژە.

 

ڕەنجی هەزاران شەڕڤانی ژن لە یەپەژەدا

شەڕڤانان و فەرماندەکانی یەپەژە لە دژی هێرشە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک پێشەنگ بوون لە بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین و لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان بۆ سەر سەرێکانی و گرێسپی لە بەرخۆدانی بە ڕومەتدا بوون، یەپەژە بە قوربانیدان و ماندووبوونی سیلاڤا و ڕێڤان و ئارین میرکان، ئاڤێستا خاپور، بارین کۆبانێ، ژیان تۆڵهەلدان و هەزاران شەڕڤانی دیکە گەورە بوو و بوو بە سەرچاوەی هیوا و هێز بۆ هەموو ژنان.

 

یەپەژە لەگەڵ پارادایمی ئازادی دیموکراتیک-ژینگە-ژن تێکۆشانی بۆ پاراستنی جەستەیی، بەدەستهێنانی ماف و ئازادی کردووە، بۆ ماوەی نزیکەی سێ ساڵە شەڕڤانانی یەپەژە کە هیوای ژنانن، لەلایەن SIHAی دەوڵەتی تورکیاوە دەکرینە ئامانج، بەڵام یەپەژە وەک هێزێک بۆ پاراستنی ژنان تا دێت گەشە دەکات.

 

"شۆڕشی ڕۆژئاوا وەک شۆڕشی ژنان دەستیپێکرد"

دڵبرین کۆبانێ، فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە لە هەرێمی جزیرە، بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنەوە گرنگی و ئامانجە سەرەکییەکانی یەپەژەی هەڵسەنگاند و وتی: دامەزراندنی یەپەژە لە ساڵی ٢٠١٣ ڕۆژێکی مێژوویی و گرنگ بوو، شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان شەپۆلی خۆی خستە دڵی هەموو جیهانەوە، وەک نەتەوەی کورد، ئەو زوڵم و چەوسانەوەیەی ساڵانێکە هەیە قبوڵ نەکرا و هەموو ئەم سەختییە بە شێوەیەکی سەرەکی لە دژی ژنان ئاڕاستە کرا، بۆیە کاتێک شۆڕش ڕوویدا، ئێمە بە شۆڕشی ژنان ناومان برد، ژنان توانیان بە هێز و ویستی گەورەوە بەشداری بکەن، هەتا دایکانی بەتەمەن هەبوون کە وتیان ئێمە چاوەڕێی ڕۆژێک دەکەین بۆ ئەوەی تێکۆشان بۆ ژنان بکەین، ئەم شۆڕشە وەک بورکانێک تەقییەوە کە تەنیا ڕاپەرینێک نەبوو هەموو ناوچەکانمان بوون بە ناوچەی شەڕ، لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا، هیچ کوردێک نەیدەتوانی بە ئاسانی بژی و قسە بکات، ئەم تروسکەی شۆڕشە ئەفسانەییترین جۆش و خرۆشی لە ژناندا دروستکرد.

 

"یەپەژە لەسەر بنەمای میراسێکی مێژوویی دامەزرا"

دڵبرین کۆبانێ ڕایگەیاند کە یەپەژە میراسێکی مێژوویی هەیە، بۆیە پشت بەو مێژووە دەبەستن و وتی: ئەمڕۆ یەپەژە بە میراس و ئەزموونی مێژوویی خۆی هەنگاو دەنێت، یەپەژە لە سەردەمی شۆڕش و لەسەر بەرهەمی ژنانی شۆڕشگێڕ دامەزراوە کە چەندین ساڵە خەبات دەکەن و تێکۆشان دەکەن، ئێمە هەرگیز کارەکانی زیلان و بێریتان و سارکان لەبیر ناکەین، بە سایەی خەباتی ئەوان، ئەمڕۆ سوپایەکی وەک یەپەژە پێکهێنراوە، یەپەژە دامەزراوە و کۆنفڕانسەکانی بەهێزتر کردووە، وتەیەکی مێژوویی هەیە لەلایەن دایکانمانەوە کە دەڵێت "گیا لەسەر ڕەگەکانی سەوز دەبێت" یەپەژەش ڕەگێکی تەندروستی هەیە کە بووەتە هێزێکی جیهانی.

 

"لەگەڵ دامەزراندنی یەپەژە، گۆڕانکاری ئەنجامدرا"

دڵبرین کۆبانێ لەبارەی کاریگەرییەکانی یەپەژە لەسەر جیهان وتی: کاریگەری یەپەژە لەسەر کۆمەڵگەی ڕۆژئاوا و پێکهاتەکانی ئێستا و جیهان بڵاو بووەتەوە بۆ شەپۆلێک و لە هەموو جیهاندا، ماوەی ١٢ ساڵە شەڕ لەسەر ئەم خاکە بەردەوامە و یەپەژە توانیویەتی لە هەموو شەڕەکاندا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و پیشەنگایەتی ئەو شەڕانە دژی هێرشەکان بکات، یەپەژە ڕاستییەکە کە بەشداردەبێت و پێشەنگایەتی دەکات، توانی گۆڕانکاری لە بیرکردنەوەدا بکات و قاڵبەکان بشکێنێت، یەپەژە گۆڕانکاری کردووە نەک تەنها لە کۆمەڵگەی کوردیدا بەڵکو لە هەموو پێکهاتەکاندا، هەزاران ژنی گەنجی عەرەب، سوریانی، ئاشووری و هتد چوونە پاڵ یەپەژە و ئەمەش کاریگەری لەسەر پێکهاتەکان کرد، ئەو ژنانەی لەو شوێنانە دەژین باوەڕیان وابوو کە پاراستنی ژنان هەیە و هەست بە تەنیایی ناکەن، بەهۆی ئەوەی کە یەپەژە هیوای ژنان و خەڵک بوو، یەپەژە وەک ئاوێکی ڕۆیشتوو هەرگیز نەوەستاوە، وەک قەڵغانێک لە دژی هەموو هێرشێک وەستاو ئەو ڕاستییەی نیشاندا، ئیرادەی هێزێکی وەک داعشی شکاند، هەروەها خەباتی ئێستا کاریگەری لەسەر پیاوانیش کردووە و دەرکەوتووە کە گۆڕانکارییەکی هاوبەش لە سیستمەکەماندا هەیە، بۆیە پیاوان توانیان بیرکردنەوەی خۆیان بگۆڕن، یەپەژە بەهۆی سەختییەکانی هەموو خەباتێکەوە زەحمەتی و سەختی بینیوە، بەڵام کاتێک کەسێک بەرهەمی ئەو سەختییانە دەبینێت، گرنگ نییە چەند سەخت بێت، خۆشەویستییەکی زۆر هەیە.

 

"یەپەژە ڕێگای خۆپاراستن پیشانی ژنان دەدات"

دڵبرین کۆبانێ تیشکی خستەسەر بەشداری ژنانی ئینتەرناسیۆلیست لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و وتی: زۆرێک لە ژنانی ئینتەرناسیۆلیست بەشداری شۆڕشی ژنان بوون، یەکێک لەوان، هێلین قەرەچۆخ بوو، لە ئەڵمانیاوە بەشداری کرد و لە عەفرین شەهید بوو، زۆر کەس هەبوون کە خەباتیان کرد و سەرکەوتنیان بەدەست هێنا، بۆیە دەردەکەوێت کە یەپەژە تەنها بۆ هەرێمێک نییە، بەڵکو بۆ هەموو ژنان کار دەکات، دەرگای یەپەژە بۆ هەمووان کراوەتەوە، چونکە  پارێزگاری لە مافەکانی ژنان دەکات، زۆرێک لە ژنان پێویستیان بەوە هەیە و بەشداری لە یەپەژە دەکەن، بۆچی؟ لەبەر ئەوەیە کە ئەو مافی خۆی دەوێت، لە ئێستادا ژنان زۆر خەباتیان کردووە و دەتوانن پشت بە سوپاکەیان ببەستن، ئەو پرۆسەیەی ئێمە تێیدا دەژین بوونی مرۆڤ لە مەترسیدایە، بۆیە پێویستە هەموو ژنێک خۆی بپارێزێت، یەپەژەش ئەمە پیشان دەدات و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر جیهان هەبووە.

 

"یەپەژە لەسەر ڕاستی پاراستنی ژنانە"

دڵبرین کۆبانێ پێشەنگەکانی یەپەژەی بەبیرهێنایەوە و وتی: چەندین قوربانی گەورە لە لایەن یەپەژەوە دراوە، وەک ڕێڤان، ئارین میرکان، ئاڤێستا خابوور، بارین و هەزاران شەهیدی ئەم خەباتە کە خۆیان کردە قوربانی گەل. ئەوان خۆیان کردە  قوربانی بۆ ئەوەی گەل بتوانن بە ئاسوودەیی بە ناسنامە، کولتوور، زمان و بوونی خۆیان بژین، ئەوان دەیانویست ئەو ستەم و دڕندەییە بشکێنن کە هەزاران ساڵە لە دژی ژنان بەردەوامە، زۆرێک لە فەرماندەکانی یەپەژە بەبێ بیرکردنەوە لە ژیانیان تێکۆشانیان دەکرد و هەموو ژنانیان لە باوەش گرت، یەپەژە لە سەر ڕاستی پاراستنی مافەکانی ژنان دەڕوات خۆی ڕێکدەخات.

 

"یەپەژە مۆدێلێکی نوێیە بۆ هەموو جیهان"

دڵبرین کۆبانێ ئاماژەی بەوەدا کە یەپەژە مۆدێلێکی نوێیە لە سەدەی ٢١دا و وتی: یەپەژە مۆدێلێکی نوێیە لە هەموو جیهاندا، سیستەمی ئێستا ناتوانێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت، بۆیە پێویستە ژنان خەباتی خۆیان لە دژی سیستەمی حوکمڕانی بەهێز بکەن کە چەندین سەدەیە بەردەوامە، کاتێک سیستمێکی نوێ دروست دەکرێت، سەرنجی هەمووان ڕادەکێشێت، بۆیە یەپەژە مۆدێلێکی نوێیە بۆ هەموو جیهان.

 

"ئامانجی سەرەکی یەپەژە یەکگرتنی ژنانە"

دڵبرین کۆبانێ ئامانجی یەپەژەی ڕاگەیاندو وتی: یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی یەپەژە شکاندنی ئەو شێوازەیە کە هەزاران ساڵە بەردەوامە، ئێمە دەمانەوێت لە سەدەی ٢١ گۆڕانکاری بکەین بۆ ئەوەی ژنان ببنە خاوەن هیوا، ئەگەر ژنان ئەمڕۆ داوای مافەکانیان نەکەن، ئەوا هیچ بوونێک نابێت، یەپەژە سوپایەکی تەواوی ژنانە و هەمووان سەرسامن بەوەی چۆن ژنان پیشەنگایەتی یەپەژە دەکەن، سەدەی ٢١ سەدەیەکی زۆر گرنگە و چەندین گرژی هەیە، ئێمە وەک ژنان خەباتێکی فراوان و بەهێز لە دژی دەکەین، هەروەها بۆ ئێمە یەکگرتوویی ژنان زۆر گرنگە کە یەکێکە لە ئامانجەکانی یەپەژە، ئێمە دەمانەوێت هەموو ژنان لە سەرانسەری جیهاندا ماف و کاری خۆیان هەبێت.