هەرانا: زیاتر لە هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە ئێران کوژراون

ڕێکخراوی هەرانا ئاشکرایدەکات کە لە دەستپێکی هێرشە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تا ئێستا زیاتر لە هەزار هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون و زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتیش بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا، ئاماری کوژران و برینداربوونی هاووڵاتییانی مەدەنی لە هێرشە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئیران بڵاو کردەوە.

 

لە ئامارەکەدا هاتووە: لە دەستپێکی هێرشە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تا ئێستا هەزار و ٩٧ هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون، کە لەو ژمارەیە ١٨١ منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵی تێدا بووە، هەروەها ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە پێنج هەزار و ٤٠٢ هاوڵاتیی مەدەنی، کە ١١٥ کەسیان منداڵن.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی هێرشە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا ٣٤ شوێن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کراوەتە ئامانج.