ڕەحمەی ٨ ساڵ بە هۆی لێدانی لە لایەن مامۆستایەک ئیفلیج بووە

لە یەکێک لە خوێندنگەکانی عێراق ڕوداوێک لە دەرەوەی پێوانە مرۆڤایەتییەکان ڕووی داوە، ڕەحمە کچێکی تەمەن ٨ ساڵە لەلایەن مامۆستاکەیەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی بووەتەوە کە بەهۆیەوە قاچەکانی ئیفلیج بوون، ئەمەش ئاماژە بە توندوتیژی دژ بە منداڵان دەکات لە خوێندنگەکاندا.

لە یەکێک لە خوێندنگەکانی عێراق ڕوداوێک لە دەرەوەی پێوانە مرۆڤایەتییەکان ڕووی داوە، ڕەحمە کچێکی تەمەن ٨ ساڵە لەلایەن مامۆستاکەیەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی بووەتەوە کە بەهۆیەوە قاچەکانی ئیفلیج بوون، ئەمەش ئاماژە بە توندوتیژی دژ بە منداڵان دەکات لە خوێندنگەکاندا.

 

غوفران ئەلڕادی

بەغدا- منداڵێکی کچی تەمەن ٨ سال بەناوی ڕەحمە کە لەلایەن مامۆستاکەیەوە لە خوێندنگە دوچاری توندوتیژی بووەوە و کاردانەوەی لێکەوتەوە و بێزاریی لەناو چالاکوانانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی عێراق و جەماوەری گشتی لێکەوتەوە، ڕەحمە لەبەرئەوەی وانەی بە باشی ئامادە نەکردبوو، مامۆستاکەی لە سەری دا، ئەم لێدانەش بووە هۆی ئەوەی ڕەحمە قاچەکانی ئیفلیج ببێت، زۆر کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕایانگەیاندووە کە نەبوونی سەرپەرشتی خوێندنگە و لاوازبوونی ڕۆڵی بەڕێوەبەرانی پەروەردە بووە هۆی زیادبوونی توندوتیژی زارەکی و جەستەیی دژ بە منداڵان.

 

"ئەوانەی توندوتیژی دژی خوێندکاران ئەنجام دەدەن لە خوێندنگەکاندا سزا دەدرێن"

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی پەروەردەی عێراق کەنەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە ئاژانسی ئێمەی ڕاگەیاند کەلێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەکرێت و بابەتی توندوتیژی بەرامبەر خوێندکاران بەجدی وەردەگیردرێت و تاوانبارەکەش سزا دەدرێت، وتیشی: "ئاگاداری و ڕاسپاردەکان بە باشی وەردەگیردرێت و بە هەر هۆکارێک بێت خوێندکاران لێیان نادرێت و ئەوانەی سەرپێچی ئەم پێشنیارانە دەکەن سزا دەدرێن".

 

بەیاننامەی وەزارەتی پەروەردە لەسەر توندوتیژی دژ بە منداڵان

وەزارەتی پەروەردە لە ٤ی شوباتدا، سەبارەت بە ڕووداوەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ئەوانەی ئەو پیشەیە هەڵدەبژێرن،  پێش ئەوەی ببنە مامۆستای خوێندنگە دەبێت مامۆستای مرۆڤ بن و ڕەچاوی بارودۆخی خوێندکاران بکەن هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە تاوانباران و لاوازەکان لە ئەرکەکانیان بەپێی یاسا سزا دەدرێن".

 

"داوای من ئەوەیە کچەکەم بگەڕێتەوە بۆ ژیانی ئاسایی"

دایکی ڕەحمە لەبارەی ڕووداوەکەوە بۆ ئاژانسەکەمان وتی: "٢٠ ڕۆژ بەسەر ڕووداوەکەی کچەکەمدا تێپەڕیوە، هیچ ڕێوشوێن و بڕیارێک لەبارەی ئەو مامۆستایەوە نەنراوە کە بووە هۆی ئیفلیجی قاچی کچەکەم ئەمەش وای لێکردم ڕوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەم بۆ ئەوەی کەیسی کچەکەم بکەمە کێشەیەکی گشتی، تەندروستی کچەکەم باش بوو و لەخوێندنەکەیدا سەرکەوتوو بوو، نازانم چۆن مامۆستاکەی توانی بەو شێوەیە مامەڵە بکات و توندوتیژی بەرامبەر بکات، تەنیا لەبەر ئەوەی لە وانەکەیدا ئەرکی ماڵەوەی باش نەکردووە و کەمێک هەڵەی کردووە، من تەنها دەمەوێت کچەکەم بگەڕێتەوە بۆ ژیانی ئاسایی، لەم دۆخەدا ناتوانم کچەکەم ببینم، بڕوا ناکەم کە کچەکەم لەم دۆخە ئیفلیجییەدا بێت"، هەروەها دایکەکە داوای لە چالاکوانان و منداڵانی مافی مرۆڤ کرد کە لەگەڵ ڕەحمەی کچیدا بن.

 

"داوای پاراستنی منداڵ لە توندوتیژی لە خوێندنگاکان دەکەین"

سالی خەلیل چالاکوانی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، کە منداڵان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت و بە تایبەتی لە خوێندنگەکاندا توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت، وتی: "ئەو ڕووداوەی لەگەڵ رەحمەدا ڕوویدا پێشێلکارییەکی جدییە و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەو کێشەیە بە یاسایی وەربگرن".

 

سالی خەلیل بەبیری هێنایەوە کە یاساکە لاوازە لەسەر دەستدرێژیکردن بە منداڵان چ زارەکی و چ جەستەیی و وتیشی: "هەندێک حاڵەتی دەستدرێژیکردن بە منداڵانەوە دەکرێنە کێشەی خێڵەکی و تاوانباران تەنها بە پارەی خوێن سزا دەدرێت".

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، سالی خەلیل چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و منداڵان، داوای کرد کە دۆسیەی رەحمە لە لێکۆڵینەوەیەکی ورددا دابخرێت و منداڵان لە خوێندنگاکاندا بپارێزرێت.