لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنان پەرتووکی عایشە بلعەرەبی پێشکەش کرا

لە دووەم ڕۆژی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنان لە سەلا، عایشە بلعەرەبی، نووسەر جەختی لەسەر پێویستی پەروەردەو خوێندنی کچان لە مەغریب کردەوە.

ڕەجا خەیرات

 

مەغریب- فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنان ئاهەنگ دەگێڕێت عایشە بلعەرەبی، چالاکوانی سیاسی و دیپلۆماسی کە پەرتووکەکەی بە ناوی "مێژووی کۆمەڵایەتی ڕاهێنان و پەروەردەی کچان لە مەغریب" پێشکەش کرد.

 

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنان وەک بەشێک لە چالاکییە جۆراوجۆرەکانی پەرتووکی ژنان پێشکەش دەکات و ئامادەبووانی فیستیڤاڵەکە ڕۆژی ١٤ی تشرینی دووەم لەگەڵ عایشە بلعەرەبی، نووسەر و شارەزای مافەکانی مرۆڤ و کێشەکانی ژنان کۆبوونەوە کە باسی لە هۆکارەکانی دوورکەوتنەوەی کچان لە خوێندن و پەروەردە لە قۆناغێکی مێژووی مەغریب کرد.

 

"کچان لە خوێندن و پەروەردە دوورخرانەوە"

سەبارەت بە پەرتووکەکەی، نووسەر عایشە بلعەرەبی وتی: پێویستە بگەڕێینەوە بۆ مێژوو بۆ تێگەیشتن لە دەرکردنی کچان لە خوێندن و پەروەردە، پەرتووکەکە١٠  ساڵی خایاند بۆ لێکۆڵینەوەی ئەرشیفی لەسەر پەروەردەی کچان لە مەغریب، وەڵامی کۆمەڵێک پرسیار دەداتەوە کە پەیوەندییان هەبوو بە بێبەشکردنی کچان لە خوێندن و پەروەردە لە ماوەی پێش کۆلۆنیالیزمدا، ئەم ماوەیەی مێژووی وڵاتەکە بەو ڕاستییە ناسراوە کە کچان بەتەواوی لە خوێندن و پەروەردە دوورخراونەتەوە، جگە لە کەمینەیەکی کەم.

 

ئاماژەی بەوە کرد کە لە ناوەڕاستی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا و لە ڕێگەی کارکردنی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و ڕێکخراوە ناحکومییەکان، بۆی دەرکەوت کە لە زۆربەی پارێزگاکانی مەغریب ڕێژەی خوێندنی کچان لە ٤٥%و  ٥٠% زیاتر نەبووە، بەتایبەتی لە شارەکانی وەک شاری ورزازات، ڕەشیدیە، سەید قاسم، حەسیمەو سەویرە، وای لێکرد پرسیار بکات، "بۆچی کچان پەراوێزخراون و خوێندنیان ڕەتکراوەتەوە؟" بۆ داڕشتنی وەڵامەکان بە گەڕان و لێکۆڵینەوە لە مێژووی کۆمەڵایەتی، پێویستی بە پەروەردەکردنی کچ نەبوو، چونکە لە ماڵەوە دەمێنێتەوە و ڕۆڵی نەریتی ئەنجام دەدات، پەروەردەکەی کێشەیەکی زۆر دەهێنێت، کەمترینیان ئاژاوە لەناو پێکهاتەی کۆمەڵایەتیدا دروست دەکات.

 

"پەروەردەی کچان دەبێت حکومەت مسۆگەری بکات"

عایشە بلعەرەبی ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕیشەکێشکردنی نەخوێندەواری لەنێو ژناندا لە لیستی یەکەمدا نییە سەرەڕای ڕۆڵی ژنان لە پرۆسە و گەشەپێدانی کۆمەڵگەدا ڕۆڵ دەگێڕن، وتیشی: هەموو لێکۆڵینەوەکان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە پەروەردەی کچان ئامرازێکی گرنگە بۆ بەدەستهێنانی گەشەکردن، هەروەها یەکێکە لەو مافە بنەڕەتییانەی کە حکومەت دەبێت مسۆگەری بکات بۆ هەموو کچێک، هەروەها ئامرازێکە بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی و پشتبەستن بەخۆی و بەشداریکردن لە پەرەپێدانی وڵاتەکەدا کە پێویستی بە بەڵگە هەیە بۆ ڕوونکردنەوەی گرنگییەکەی.

 

سەبارەت بە پەروەردەی کچان لە گوندەکان جەختی لەوە کردەوە بەم دواییانە سەرنجی زۆری لەلایەن حکومەت و گەشەپێدان و کۆمەڵەکانی ژنانەوە وەرگرتووە وتیشی: گەندەکان پێویستی بە پەروەردەی پێکهاتەدار هەیە بۆ کچان، چونکە لە ماوەی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا مەغریب بەرنامەی ڕێکخستنی پێکهاتەیی بینی کە ڕێژەی خوێندنی کچان سنووردار دەکرد بەهۆی کەمبوونەوەی دەرفەتی کار، هاندانی دایک و باوکان بۆ دامەزراندنی کچەکانیان لە گوندەکاندا بێت یان بە ناردنیان بۆ شارەکان، لەم چوارچێوەیەدا هەوڵ دراوە لە ڕێگەی دامەزراندنی ماڵ بۆ خوێندکارانی کچ جا لە جیهانی گەند بێت یان لەناو شارەکاندا بێت بۆ نیشتەجێکردنی کچانی گوند بۆ تەواوکردنی خوێندنیان، کە ناتوانرێت ڕەت بکرێتەوە.