خەڵکی خوی لە سەرمادا ماونەتەوە؛ چادر و گەرمکەرەوەکان وەرگیراونەتەوە

مایدە ئەمینی لە درێژەی دۆخی خراپی خەڵک لە خوی ئاگاداریەکی ڕاگەیاند و قسەی خەڵکی ئەم شارەی هێنایەوە و نووسی کە خێمە و گەرمکەرەوەی بەخشراو لە خەڵک وەرگیراونەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

مایدە ئەمینی ڕۆژنامەنووس لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند چیرۆک و پۆستێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و درێژەی دۆخی سەخت و پشێوی گەلی خوی و پشتیوانی نەکردنی حکومەتی ئێرانی ڕاگەیاند.

 

بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، لە زاری ژنێکی کوی سەفاوە دەڵێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەو خێمە و گەرمکەرەوەیەی کە  هاوڵاتیان وەریانگرتبوو لێیان "وەرگیراونەتەوە" و ناچاربوون بە تەنیا خێمەیەک دروست بکەن لە نزیک ئەو خانووانەی کە وێران بووە بەهۆی بوومەلەرزەکە.

 

بەگوێرەی لێدوانەکانی هاوڵاتیانی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان، بەرپرسانی ئەم ناوچەیە کارەبای خێمەکانیان بڕیووە و زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەیان ناچارکردووە خێمەکانیان بەجێبهێڵن سەرەڕای نەبوونی ئامێری ڕووناکی و گەرمکەرەوەکان، هەروەها به ڕوونی پشتڕاستی کردووەتەوه که هەموو ئەو هاوکارییەی وەرگیراوه ته نها هاوکاری گشتی بووه و دەڵێن "حکومەت به هیچ شێوەیەک گرنگیمان پێنادات" و تەنانەت بەتانییەکیشی بە خەڵکی زیانلێکەوتوو نەداوە.

 

ئەم ڕۆژنامەنووسە قسەی ئەم ژنەی هێناوەتەوە و نووسیویەتی: وەک ئەوە وایە مردنی وردە وردە بە سەرمایان پێ باشتربێت لە مردن لە ژێر داروپەردوود.

 

هەروەها مایدە ئەمینی لە چەندین چیرۆکدا باسی لە دابەشکردنی نا یەکسانی هاوکارییە گشتییەکان و هەوڵەکانی خەڵکی بەدەل ئاباد بۆ ئاوەدانکردنەوەی خانووەکانیان و هەروەها خراپی دۆخی منداڵان و ترس و کێشە دەروونییەکانیان لە دوای بوومەلەرزەکە کردووە.