مەریەم محەمەدی بۆ پرسەی دایکی مۆڵەتی پێدرا

مریەم محەممەدی، چالاکی مافی ژنان و زیندانی سیاسی زیندانی ئەڤین، بۆ پرسەی دایکی ڕەوانەی مۆڵەت کرا.

ناوەندی هەواڵ

ڕۆژی چوارشەممە، مەریەم محەممەدی، چالاکی مافی ژنان، ئەندامی "بانگەوازی ژنانی ئێران" و زیندانی سیاسی زیندانیکراوی زیندانی ئەڤین، بۆ پرسەی دایکی ڕەوانەی مۆڵەت کرا.

 

مریەم محەممەدی لە ٢٠١٨ لە شاری گەرمساری سەر بە پارێزگای سێمنان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئەڤین گواسترایەوە و دواجار لە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠١٨ بە دانانی بارمتەی کاتی تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ لە زیندانی ئەڤین ئازاد کرا بە پێی ڕێوشوێنەکان.

 

مەریەم محەممەدی، لەگەڵ ئەکرەم ناسریان و ئەسرین دەرکەڵە، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و هاوکاری بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوانێک دژ بە ئاسایشی وڵات"، تۆمەتبار کران، "چالاکی پڕوپاگەندەیی دژ بە نیزام" و "ئەنجامدانی کردەوەیەکی حەرام بە نموونەی عابا نەپۆشین"، سزای ٤ ساڵ و دوو مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و دواجاریش بە ناڕەزایەتی نەکردن و ملکەچبوون بۆ حوکمەکە، کەمکرایەوە بۆ دوو ساڵ و سێ مانگ زیندانی.

 

دواجار، ڕۆژی یەکشەممە، مەریەم محەمەدی لەگەڵ ئەکرەم ناسریان و ئەسرین دەرکەڵە، دوو ئەندامی دیکەی "بانگەوازی ژنانی ئێران" بۆ بەرگەگرتنی حوکمی زیندان بۆ زیندانی ئەڤین گواسترانەوە.