نێتبلۆک:  تویتەر لە تورکیا و باکووری کوردستان سنووردارە

نێتبلۆک ڕایگەیاند کە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای تویتەر لە تورکیا و باکووری کوردستان لە دوای بومەلەرزەکەوە سنووردار کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

نێتبلۆک ڕایگەیاند کە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای تویتەر لە تورکیا سنووردار کراوە، پاش ئەوەی بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ لە شاری بازارجیخ لە پارێزگای مەرەس ڕوویدا و لە هەندێک شاردا وێرانکارییەکی گەورەی دروستکرد.

 

هەروەها ژمارەیەکی زۆری خەڵک پەیامی پشتیوانییان لە سۆشیال میدیا بڵاوکردەوە، کۆمپانیای نێتبلۆک کە چاودێری ئینتەرنێتی کۆریا دەکات، ڕایگەیاند کە دەستڕاگەیشتن بە تویتەر لە تورکیا سنووردار کراوە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتداران نیگەرانی خۆیان لەبارەی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە بە شێوەی ئۆنلاین خستەڕوو، هەرچەندە تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی نەخراوەتەڕوو.

 

پێوەرەکانی نێتبلۆک ئاماژە بەوە دەکەن کە تویتەر بە ڕێگەی فلتەرکردنی SNI لەسەر دابینکەرانی سەرەکی ئینتەرنێت TTNet و Turkcell سنووردار کراوە.