"ئێمەی ژنانی شەنگال جیاکردنەوەی کۆمەڵگەی عەرەب و ئێزدی پەسەند ناکەین"

ژنانی ئێزدی و عەرەب لە شەنگال ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بە پلانی حکومەتی عێراق بۆ سنوردارکردنی کۆمەڵگەی ئیزدی و عەرەب دەربڕی و وتیان: ئێمە کۆمەڵگای عەرەب و ئێزدی چەندین ساڵە پێکەوە دەژین و لە خۆشی و ناخۆشیدا پێکەوەین".

 

ژنانی ئێزدی و عەرەب لە شەنگال ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بە پلانی حکومەتی عێراق بۆ سنوردارکردنی کۆمەڵگەی ئیزدی و عەرەب دەربڕی و وتیان: ئێمە کۆمەڵگای عەرەب و ئێزدی چەندین ساڵە پێکەوە دەژین و لە خۆشی و ناخۆشیدا پێکەوەین".

 

ئەڤین زیندا

شەنگال- حکومەتی عێراق هەر جارە و بە شێوازێک پلانی لێکجیاوازکردنی پێکهاتەی ئێزدی و عەرەبەکانی شەنگال دەگێڕێت، ئەمجارەش بەبیانووی "پاراستنی سنوری وڵاتەکەی خۆم دەکەم" هەوڵی تەلبەند کردنی  گوندی عەرەب و ئێزدییەکان دەکات و سنور دەخاتە نێوان کۆمەڵگەی ئەو دوو پێکهاتەیەوە، بەم شێوازە عێراق دەیەوێت لە خەباتی گەل بکات بۆ دروستکردنی شەنگالێکی سەربەخۆ، ئەم سنوردانانە بەتایبەتی گوندە عەرەبییەکانی وەک تلمەشریف، بیرقاسم، بنیسێبە، حەساویک، زێکۆ، فاو، میچولی و بیرجارێ و جبوری گرتووەتەوە تا ١٩ گوندی عەرەب لە سنوری گوندی ئێزدییەکان داببڕێت، ئەو گوندانەش بۆ ئاواکردنی شەنگالێکی سەربەخۆ لە هەوڵدان.

 

کۆمەڵگەی ئیزدی و عەرەب لە پلانەکانی حکومەتی عێراق ئاگادارن و گەل دوێنێ ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ڕێکخست و ناڕەزایەتی خۆیان نیشاندا، لە گوندی خەلەفی سەر بە ناحیەی سنونێ ڕێپێوانەکە دەستیپێکرد، ژنانی عەرەب و ئێزدی بۆچوونی خۆیان لەسەر پلانەکانی حکومەتی عێراق خستەڕوو.

 

"پێویستە ئێمەی ئێزدی و عەرەب یەکپارچەیی خۆمان لە دژی پلانەکان بەهێز بکەین"

جاکلین شەنگالی، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی شارۆچکەی خانەسۆر ئاماژەی بەوەدا حکومەتی عێراق ئاگادارە کە کۆمەڵگەی ئێزدی و عەرەب پێشکەوتنی گەورە هەیە بۆیە ئەم یەکڕیزییە بە مەترسی دەبینن و وتی: دەوڵەتی تورک و پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە هاوپەیمانی حکومەتی کازمین، چونکە نایانەوێت خەڵکی شەنگال بەهێز بن و شەنگالی خۆبەڕێوەبەر وەک مەترسییەک بۆ سەر خۆیان دەبینن، بۆیە سنوور لەنێوان ئێمە و کۆمەڵگەی عەرەبیدا دروستدەکەن، هەر مەترسییەک لەسەر پێکهاتەکانی شەنگال دروستببێت، ڕۆژئاوای کوردستان ئامادەیە یارمەتیمان بدات، ئەوەی فەرمان و هێرشەکانی دوژمن بۆ سەرمان ئاسان بێت پێویستە کۆمەڵگەی ئێزدی و عەرەب لەیەکتر داببڕن، بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی ئێزدی و عەرەب لە بەرامبەر ئەو کایانەدا بوەستنەوە و بۆ پاراستنی یەکڕیزیی نێوان ئێزدیەکان و عەرەبەکان بجەنگن.

 

"هەموومان لە بەرامبەر ئەم پلانانە دەوەستینەوە"

فیدا واسم، بەشداربووی ڕێپێوانەکە ئاماژەی بەوەدا کە ژنانی شەنگال بەرەو ڕووی هەموو هێزێک دەوەستنەوە و پلانەکان پوچەڵدەکەنەوە، "ئێمەی ژنانی ئێزدی و عەرەب و پێکەوە ڕادەپەڕین و نامانەوێت هیچ تەلبەند و سنوورێک لەنێوان ئێمە و کۆمەڵگەی ئێزدیدا دروستبکرێت، هۆکاری دانانی ئەم تەلبەندانە چییە؟ ئێمە و کۆمەڵگەی ئێزدی یەکین، خوشک و براین ئێمە تا کۆتایی یەکڕیزی دەپارێزین، چونکە بە یەکگرتن دەتوانین ئازاد بین".

 

"ئێمە و کۆمەڵگەی ئێزدی چەندین ساڵە پێکەوە دەژین"

سوڵتان سەباح، ناڕەزایی خۆی لە هەوڵی دانانی سنوور بەو وشانە دەربڕی و وتی: ئێمە و کۆمەڵگەی ئێزدی چەندین ساڵە پێکەوە دەژین، ئێمە لە هەموو خۆشی و نەخۆشیەکانمان پێکەوەین، بۆ ئاواکردنی شەنگالی سەربەخۆ دەستمان خستووەتە دەستی یەکتر و تێدەکۆشین، ڕێگە بە دروستکردنی سنوور نادەین".

ت.پ