هەڵەبجە، خۆبه‌خشان و ده‌رچووانی كه‌رتی ته‌ندروستی داوای مافەکانیان دەکەن
خۆبەخشان و دەرچووانی دانەمەزراو گردبوونەوە و داوادەکەن کە لەجێی خانەنشینەکان دابمەزرێن، دەشڵێن ئەگەر داواکانیان جێبەجێ نەکرێت لێکەوتەی خراپی دەبێت و ناڕەزایەتی دەردەبڕن.
خۆبەخشان و دەرچووانی دانەمەزراو گردبوونەوە و داوادەکەن کە لەجێی خانەنشینەکان دابمەزرێن، دەشڵێن ئەگەر داواکانیان جێبەجێ نەکرێت بەردەوام دەبن و ناڕەزایەتی دەردەبڕن.
هەڵەبجە
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه خۆبەخشان و دەرچووانی کەرتی تەندروستی گردبوونه‌وه و داوای مافەکانیان کرد.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، به‌یاننامه‌ی هاوبەش له‌لایه‌ن ژیار عومه‌ر، ده‌رچووی دانه‌مه‌زراو، خوێندرایەوە و تێیدا په‌یامی ناڕه‌زایه‌تی خۆیانی گەیاند و ئاماژەیان بەوەدا کە ساڵانه دامه‌زراندن له كه‌ركوک و ناوچه جێناکۆکەکان کە له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراقە هەیە و داواكارن له حكومه‌تی هه‌رێمیش هه‌مان ڕێگه په‌یڕه‌و بكرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا داوایان كرد كه چه‌ندین كارمه‌ند ساڵانه خانه‌نشین دەبێت پێویسته ده‌رچوان و خۆبه‌خشان بخرێنه جێگه‌یان نه‌وه‌ك بۆشایه‌كانیان پێ پڕبكرێته‌وه، "ئه‌گه‌ر دانه‌مه‌زراندن به‌رده‌وام بێت وهەروەها دانەنانی كه‌سی شیاو له شوێنی شیاو لێکەوتەی خراپی دەبێت و ده‌رچووانی ته‌ندروستی جیا له بروانامه‌كه‌ی خۆیان كاردەکەن".
جیاكاری له نێوان ده‌رچووی په‌یمانگا و زانكۆكاندا بڕگه‌یه‌كی تر بوو له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌یان پێدا كه ده‌رچووانی په‌یمانگا ناتوانن له كه‌رتی سه‌ربه‌خۆ كاربكه‌ن وه داواكانیان له دانانیان به خۆبه‌خش بووندا كورت ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو داوا دە‌كه‌ن كه كه‌سی شیاو له شوێنی شیاو بێت و هه‌رچی زوتره به‌ده‌م داواكانیانه‌وه بچن.
گردبوونه‌وه‌ی ده‌رچوان و خۆبه‌خشان له‌كاتێكدایه ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر خوێندكار له به‌شه‌كانیان ده‌رەچن و له فه‌رمانگه‌كانیشدا خه‌نه‌نشین بوون هه‌یه، به‌ڵام دامه‌زراندن ماوه‌ی یانزه ساڵه وه‌ستاوه.
ت.پ