ئایسەل توغلوک کە لە زیندانی کاندێرا زیندانی کرابوو، ئازاد کرا
ئایسەل توغلوک، سیاسەتمەداری کورد کە لە ٢٠١٦ەوە لە زیندانە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئازادکرا.
ناوەندی هەواڵ
ئهیسهل توغلوك، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە و سیاسهتمهداری كورد، كه لە ساڵی ٢٠١٦ەوە دەستگیرکراوە و دواجار لە زیندانی کاندێرا ماوەتەوە، تووشی نهخۆشی بیرچوونهوه بووە و دوای ئهوهی راپۆرتی دهزگای پزیشكی داد-ATK بڵاویكردهوه كه ناتوانێت له زیندان بمێنێتهوه، ئێوارەی ئەمڕۆ ئازاد كرا.
چەندین جار ڕاپۆرتی دەزگای پزیشکی داد سەرەڕای ناجێگیری دۆخی تەندروستی و توشبوونەوەی بە نەخۆشی بیرچوونەوە، بەڵام بڕیاری مانەوەی لە زینداندا بۆ ئایسەل توغلوک دەردەبڕی، پارێزەران تانەیان لە بڕیارەکەی دەزگای پزیشکی داد دا و دوای پێداچوونەوە دەزگاکە بڕیاری ئازاد کردنی بۆ ئایسەل توغلوک دەربڕی.
ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی هەدەپە، چالاکوانانی ژن و بنەماڵەی توغلوک و جەماوەرێکی زۆر لەبەردەم زینداندا، بە وتنەوەی دروشم پێشوازیان لە ئایسەل توغلوک کرد.
بڕیاریشە بۆ چارەسەری بگوازرێتەوە بۆ ئەستەنبوڵ.