هاوسەرگیری منداڵان لە کەرکوک ڕوو لە زیادبوون دەکات

هاوسەرگیری منداڵان لە کەرکوک زیادی کردووە و سرود ئەحمەد، سەرۆکی لقی کەرکوکی بزووتنەوەی هیواکانی عێراق لە کەرکوک، ئاماژەی بەوەدا،لە ڕۆژی هاوسەرگیریدا چەند ژنێکی گەنج ژیانیان لەدەستداوە.

هاوسەرگیری منداڵان لە کەرکوک زیادی کردووە و سرود ئەحمەد، سەرۆکی لقی کەرکوکی بزووتنەوەی هیواکانی عێراق لە کەرکوک، ئاماژەی بەوەدا،لە ڕۆژی هاوسەرگیریدا چەند ژنێکی گەنج ژیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کاتێکدا کە هاوسەرگیری منداڵان لە شاری کەرکوک زۆر باو دەبێت، هەندێک منداڵ لە بەرامبەر قەرزدا هاوسەرگیریان پێکراوە، سرود ئەحمەد سەرۆکی کەرکوکی بزوتنەوەی هیواکانی عێراق بۆ دەنگی ئەمەریکا وتویەتی: "پێویستە داوای دادگا بۆ ژنانی گەنج بکرێت کە تەمەنیان لەنێوان ١٥ بۆ ١٨ساڵیدا بێت، بەڵام ١٢ ساڵ هاوسەرگیری دەکەن ئەوە نایاساییە ئەو منداڵانەی کە هاوسەرگیریان کردووە هێشتا ئاگاداری مافەکانیان نین، منداڵێکی کچ تەمەن ١٤ ساڵان بەم دواییانە لە یەکەم شەوی هاوسەرگیریدا کۆچی دوایی کرد".

 

ئاماژەی بەوەدا کە ڕێژەی ئەو منداڵە کچانەی کە لە شاری کەرکوک هاوسەرگیریان کردووە زیادی کردووە و ئاماژەی بەوەداوە کە لە یەکەم ڕۆژی هاوسەرگیریدا چەند منداڵێک ژیانیان لەدەستداوە، هەروەها پیدانی منداڵی کچ و بەزۆر هاوسەرگیری پێکردن لە بەرامبەر قەرز ڕوو لە زیادبوونە.